چاپی سێ دوری ئێستا لە بەكارهێنانی دیزانیە پێشكەوتوەكانیشدا بەكاردەهێنرێت كە سەرەتا تەنها لە پێكهاتەی كەشتیە ئاسمانیەكاندا بوونی هەبوو، بەڵام ئێستا لە پێكهاتەی بزوێنەرو تەنانەت دروستكردنی ماتۆرسكیلیشدا بەكاردەهێنرێت.
كۆمپانیاییەكی ئەوروپی ماتۆرسكیلێكی دروست كردووە، كە بەشێوەی سێ دوویی دروستكراوە، ئەوەش دەهێنانێكی نوێیە لەبواری تەكنەلۆژیادا.
ئەو كۆمپانیایە ناوی (ئەی پی works) ەو سەربە كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئێرباسی ئەوروپییەو بۆ یەكەم جارە ماتۆرسكیلێكی سێ دوویی دروستكردووە، بەكێشێكی سووك.
بەپێی هەواڵێكی رادیۆی دەنگی ئەوروپا، ئەو ماتۆرسكیلە ناوی (لایت رادارە) ەو كێشەكەی (35) كیلۆگرامەو خێراییەكەشی (50) میللە لەكاتژمێرێكداو بەكارەباش كاردەكات و زۆربەی پێكهاتەكەشی لەمادەی ئەلەمنیۆمەو دروستكردنی هەر یەكێكیان بری (55) هەزار دۆلاری تێدەچێت.
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت