به‌رێزانم وه‌ك ده‌زانین زۆربه‌مان به‌کار هێنه‌رى لاپتۆپین و وه زۆرێکیش له ئێمه لاپتۆپه‌کانمان پاتریه‌که‌ى تووشى لاواز بوون بووه ،یانیش زۆرێکمان گۆریوومانه ..
————————–
پاترى لاپ‌تۆپ بۆ لاواز ده‌بێت ؟
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کى شاره‌زایانه و زانستیانه هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ پاترى لاپ‌تۆپ نه‌کرێ ئه‌وا لاواز ده‌بێت و کاتى کار کردنى که‌م ده‌بێت به‌کار هێنه‌ر ده‌بێت پاترى لاپ‌تۆپ بگۆرێت له‌وکاته بۆ ئه‌وه‌ى له‌و کێشه‌یه به دوور بێت پاترى لاپتۆپى نوێ 120 خوله‌ك که‌م یان زیاتر کارده‌کات ، به هۆى گۆران کارى و نوێکاریه‌وه له لاپتۆپه‌کان له رووى ( خێرایى پرۆسێسه‌ر ، ڕام ، هاردێسك ، روناکى شاشه ، یارى و پرۆگرام ، گرافیك …هتد )
ئه‌مانه کاتى کارکردن ته‌نها هۆکارن بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى کاتى کار کردنى پاترى لاپ‌تۆپ ، ده‌توانیت به‌راوردێك بکه‌یت له نێوان به‌کار هێنانى ئه‌م هۆکارانه‌ى سه‌ره‌وه و به‌کار نه‌هێنانیان و زیادى و به‌رده‌وام بوونى پاترى له کار کردندا ببینیت .ئه‌م هۆکارانه ته‌نها که‌مى کاتى کار کردنى پاترى ده‌رده‌خه‌ن.
چاره‌سه‌ر چیه ؟
به‌کار هێنه‌رى لاپ‌تۆپ ده‌بێت چه‌ند خالێك هه‌یه په‌یره‌وى بکات بۆ به‌رده‌وامى و ته‌مه‌ند درێژى پاترى لاپتۆپه‌که‌ى وه‌ك شاره‌زایان ئاماژه‌یان پێداوه له‌وانه :-
١- کاتى به‌کار هێنانى لاپ‌تۆپ به ( کاره‌با ) ده‌بێت پاترى لاپ‌تۆپ ده‌ربهێندرێت و له لاپتۆپدا نه‌بێت
٢- کاتى به‌کار هێنانى لاپ‌تۆپ به پاترى ناێت کێبلى کاره‌باى تێدا بێت
٣- کاتى به‌کار هێنانى لاپ‌تۆپ به پاترى وا باشتره پاترى فوول بێت
٤- پاترى نابێت پربکرێته‌وه واته ( چارچ بکرێته‌وه ) تا نه‌گاته ١٠ %
٥- پاترى لاپ‌تۆپ نابێت بۆ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بێ ( چارچ کردن ) پرکردنه‌وه دابنرێت وا باشتره له هه‌فته‌یه‌ك بۆ سێ حه‌فته جاریك چارچ بکرێته‌وه یانیش به پێى پێویستى به کار هێنان
٦- کاتێك پاترى له لاپتۆپدا بێت و به کاره‌با پێى بکه‌ى ده‌بێته هۆکارى زووتر له‌ده‌ست دانى پاترى ، هه‌موو کار پێ کردنێك به کاره‌با له‌سه‌ر پاترى لاپ‌تۆپ ده‌ژمێردرێت چونکه پاترى لاپ‌تۆپ ئاماده کراوه بۆ چه‌ند جارێك ( چارج کردنه‌وه )