نوێترین پڕو پاگه‌نده‌کانی هه‌واڵه‌کانی وڵاتی چین ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ئه‌کات کۆمپانیای HMD ئه‌یه‌وێت به‌رهه‌مێکی تر له نۆکیا بکاته‌ بازاره‌کانه‌وه‌ به دوو جۆر مۆدێل  دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که له کۆنگره‌ی MWC 2017 ـدا رایگه‌یاند ، ده‌نگۆکانی سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌که‌ن که که پرۆسێسه‌ری کواڵکوم سناپدراگۆن ٨٣٥ ده‌بێت هه‌ردوو مۆدێله‌که‌  ، وه لاشه‌یه‌کی به‌هێزی دروستکراوی کانزا ، وه‌ کامێرای ٢٣ مێگاپێکسڵ ئه‌بێت له‌گه‌ڵ رێکخستنه‌کانی DUAL CAMERA ده‌بڵ کامێرا نمایش بکرێت وه ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌که‌ن مۆدێلێکی بچووکی ئه‌بێت که به ٥٨٠ دۆلار ئه‌بێت وه مۆدێلێکی گه‌وره‌ی که به ٦٥٠ دۆلار ئه‌بێت .

وه پروگانده‌کان هه‌واڵی زیاتری له‌سه‌ر باس ئه‌که‌ن وه‌ک به ئه‌گه‌رێکی زۆره‌ ناوی نۆکیا ٨ بێت و شاشه‌که‌ی ٥.٧ بێت به وردی ١٤٤٠*٢٥٦٠ پێکسڵ و وه ڕامی ٤ یان ٦ له‌سه‌ر جێگیر بکرێت و ه کامێراکه‌یان ٢٤ یان ٢٣ ده‌بێت له براندی Carl Zeiss له‌گه‌ڵ دوو فلاشی LED وه کامێرای سێلفی ١٢ مێگاپێکسڵ

وه بیرگه‌‌کانی ناوه‌کانیان ٦٤ و ١٢٨ گێگابایت ده‌بێت ، وه بیرگه‌ی ده‌ره‌کی تا ٢٥٦ گێگابایت کار پێبکات ، وه نۆکیا ٨ به‌ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه‌ په‌نجه‌مۆری ئه‌بێت و بلندگۆی Dual Front Facing له‌سه‌ر ده‌بێت و وه‌شانی هه‌ردوو مۆدێله‌که‌ ٧.٠ ده‌بێت .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.