گرتە ڤیدیۆیەکی نوێ بڵاوبۆتەوە کە بەراوردی نێوان کامێرەی نوێترین بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ و گووگڵ کراوە کە لە ئێستادا دووڕکابەری سەرسەختی یەکترین لە روی تایبەتمەندیە ناوازەکانیانەوە .

وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت مۆبایلەكەی كۆمپانیای گووگڵ لە زۆربەی بەشەكانی پێش ئایفۆن دەکەوێت و باشتر دەردەچێت لە ئایفۆن، بەتایبەتی لە تەڵخکردنی بەشی پشتەوەی وێنە لەکاتی گرتنی وێنەی سێڵفی و داینامیک ڕەینج کە وردەکاری پشتەوەمان لە ڕووناکیدا بۆدەردەخات .

جێی باسە لە گرتە ڤیدیۆكەدا ئایفۆنیش لە چەند شتێکدا پێش گووگڵ پیكسڵ دەکەوێت، ئایفۆن 10 دوو کامێرای هەیە، و لە زوومکردندا پێش لە گۆگڵ پیکسڵ دەکەوێت و باشترە لەم لایەنە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.