وەک دەزانن لە جیهانی تەکنەلۆژیا شتێک نییە بەناوی مەحاڵ ، وە دروست کردنی شتێکی وا یەکجار ئاسانە و زەحمەیەکی تێدانییە ، هۆڵۆگرام واتا پێشاندانی شتێک بە شێوەی بەرجەستە [ مجسم ]، ڤیدیۆی فێرکاریەکەم داناوە بەکورتی …..
دەتوانی بەرگی کاسێت بەکاربێنی بەڵام ئەگەر دەستت نەکەوت کێشە نییە من خۆم بەرگە شەفاف [ روون] و ڕەقەکانم بەکارهێناوە ئەوانەی کە بۆ بەرگ کردنی مەلزمە یان دەفتەر بەکاردێت ، دەشتوانی ئەو هەڕەمە بۆ هەموو جۆرە مۆبایلێک بەکاربێنی گەر ویستت گەورەی بکەی ئەوا دەبێت بەڕێکی پێوانی لاکانی سێگۆشەکان زیادبکەی.
تێبینی: پێویستە ڤیدیۆی تایبەت بەکار بێنی نەک هەر مۆبایل هەلکەیت و لەسەری دانێی، خەم مەخۆن لینکی ڤیدیۆکەشم بۆتان داناوە دەشتوانن خۆتان لە یوتوب بنوسن hologram video چەندان ڤیدیۆت پێدەدات ، تایبەتمەندی ڤیدیۆکانیش وێنەکان بەچوار ئاراستە پێشان دەدات کاتێک سەری هەڕەمەکە دەکەیتە بنکە و لەناوەڕاستی مۆبایلەکەت دادەنێت ڕاستەوخۆ هەڕەمەکە وێنەدانەوە بۆ هەرچوار وێنەکەدەکات و لە ئەنجامدا وێنەیەکی بەرجەستە پێشاندەدا ، پێشنیار دەکەم لە شوێنێکی تاریک بەکاری بێنن و لە ئاست چاوتان داینێن و چێژی لێببین ئەم لینکە بکەوە 72 گرتە ڤیدیۆی تێداییە .
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی وێنەكان
لە خوارەوە سەیری ئەو ڤیدیۆ فێركاریە بكە
ئامادەكردنی :Ahmed Gabarakaii