Premieres نوێترین تایبەتمەندی بەشی میدیای فەیسبووکە، کە لە ڕێگەیەوە بەکارهێنەرانی تۆڕەکە دەتوانن ڤیدیۆ ڕیکۆردکراوەکانیان بە شێوەی ڕاستەوخۆ ( لایڤ ) بڵاوبکەنەوە لەفەیس بووک بێ ئەوەی هیچ بەرنامە و ئامڕازێک بەکاربهێنن.
ئەم تایبەتمەندییە لەسەرەتادا بۆ هەندێ لە بەکارهێنەران بەردەست بوو، بەڵام لە ئێستادا بۆ تەواوی بەکارهێنەرانی تۆڕەکە بەردەستە.

پێویستیەکانی بەکارهێنان و مەرجەکانی کردنی ڤیدیۆ بە Premiere:
– ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ لاپەڕەکان ( پەیجەکان ) بەردەستە و لەسەر هەژماری تایبەتی بەردەست نیە.
– پێویستە ماوەی ڤیدیۆکە لە ٣٠ چرکە کەمتر نەبێت و پێشنیاری بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی جۆری MP4.
– هەتا دوای ئەپلۆدبوونی ڤیدیۆکە ناتوانی بژاردەی Premiere هەڵبژێری.
– ناتوانی ڤیدیۆ لایڤەکانی پێشتر بڵاوبکەیەوە، مەگەر ئەوەی دەستکارییەک بکرێن ئینجا.
– فیلمە دەرچووەکانی سەر ئینتەرنێت ناتوانی بڵاوبکەیەوە.
– ئەو ڤیدیۆیانەی جارێک کراون بە Premiere، ناکرێت دووبارە بکرێنەوە بە Premiere و بچنەوە پەخشی راستەوخۆ.
– ناتوانی ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی ناو فەیسبووک بەکاربهێنیەوە.

چۆنیەتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ وەک پەخشی ڕاستەوخۆ:
لەناو پەیجەکەت، لەبەشی دانانی پۆست،کلیک لە Share photo or video بکە و Upload Photos/Video لێ بدە ، ئینجا ئەو ڤیدیۆیە هەڵبژێرە کە مەبەستتە، دواتر چاوەڕوانبە تاکوو ڤیدیۆکە تەواو ئەپلۆد دەبێتە ناو فەیسبووک و ئینجا لەبەشی ” تایتڵ” ناونیشانێک بنوسە و لەخوارەوەش دەتوانی دەربارەی ڤیدیۆکەت شت بنوسی.دواتر کلیک لە Publish بکە و Premiere  هەڵبژێرە.
mainpr
لەبەشی Premiere دەتوانی کاتی بڵاوبوونەوەی ڤیدۆکە وەک پەخشی راستەوخۆ دیاری بکەی، دەکرێ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە لە دوای ١٠ دەقیقە دابنێی یان دوای چەند رۆژێک بەڵام نابێت لە ٧ رۆژ زیاتر بێت.! وە لەبەشی Custom Image دەتوانی وێنەیەکی بەرچاو دابنێی دەربارەی ناوەڕۆکی ڤیدیۆکە
prinfo
دوای دیاریکردنی کاتی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە وەک پەخشی ڕاستەوخۆ ، کلیک لە Schedule Premiere بۆ ئەوەی ڤیدیکە بچێتە پاری پڕۆسێس بوونی.

دوای پرۆسیس بوونی ڤیدیۆکە، بەکارهێنەران و ئەوانەی لایکی پەیجەکەیان کردووە ئاگادار دەکرێنەوە لەوەی پەیجەکە لەوکاتەدا بەشێوەی Premiere  دێتە لایڤ وە بەوشێوەیەی خوارەوە دەردەکەوێت تاساتی لایڤی ڤیدیۆکە:
NewsFeedدوای گەیشتنی کاتی دیاریکراو ، ڤیدیۆکە وەک لایڤ دەردەکەوێت و بڵاودەبێتەوە.
وە دوای تەواوبوونی ماوەی لێدانی ڤیدیۆکە وەک پۆستێک دەمێنێتەوە لەفەیسبووک و هەموو ئەو لایک و کۆمێنتانەش دەمێننەوە لەسەری کە بۆی کراوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.