ئەمڕۆ هەینی ژووری هەواڵی فەیسبووک ڕایگەیاند لە ٢٥ ئەم مانگە رۆژی پێنج شەممە، تۆڕەکەیان لەلایەن گروپێک لە هاککەران هێرشی کراوەتەسەر و زانیاری ٥٠ ملیۆن هەژماری ئاشکرابووە. ئەمەش بەهۆی بوونی کەلێنێکی ئاسایش لە تایبەتمەندی “View As “ کە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات چۆنیەتی دەرکەوتنی هەژمارەکانیان لای بەکارهێنەرانی دیکە ببینن.
تاکوو ئێستا فەیسبووک نازانێت کێن و لەکوێن ئەوانەی بەوکارە هەڵساون، بەڵام ڕێ و شوێن و چارەسەریان گرتۆتەبەر و ڕایدەگەیەنن لەمەوبەدوا هەرکات بینیان هەژمارێکی زیاتر کەوتوەتەبەر ئەو هێرشە، ئەوا ڕاستەوخۆ دەستدەکەن بەچارەسەر کردنی.
وەک ڕێنمایش بۆ بەبەکارهێنەرانی فەیسبووک ڕایگەیاند پێویست ناکات ژمارەی نهێنی و ئیمەیڵ بگۆڕن. وە ئەوانەشی کێشەی ئەوەیان هەیە ناتوانن بچنەوە ناو هەژماری فەیسبووکەکەیان، دەتوانن بچنە بەشی یارمەتی لەوێ چارەسەری بکەن.
وە ئەوانەشی دەیانەوێت دڵنیاببنەوە لە سەلامەتی و پارێزراوی هەژمارەکەیان، دەتوانن بچنە بەشی Security and Login لەوێ هەموو ئەو شوێن و ئامێرانە ببینن کە هەژماری فەیسبووکەکەیانی لەسەر کراوەتەوە، مەبەستیان بوو هەر کامێکیان بسڕێتەوە دەتوانێت پەنجە لە چوونە دەرەوە ” Logout ” بدات.
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت