تیم کووک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ ڕۆژی چوارشەمە لە کۆشکی سپی چاوی بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کەوتووە.

کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 1.45 پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە (25 April) بە کاتی واشنتۆن دوور لە چاوی کامێرا و میدیاییەکان بووە.

هیچ کارنامەیەک بڵاو نەکراوەتەوە لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە، وە کۆمپانیای ئەپڵیش هیچ ڕاگەیاندنەکی بڵاو نەکردۆتەوە.

کۆبوونەوەکە دوای ئەوە هات کە گرژیەکی زۆر لە نێوان ووڵاتی ئەمریکا و چین دروست بوو لەسەر زیادکردنی بەرزکردنەوەی گومرگ لەسەر کەل و پەلی هاوردەکراوی هەردوو ووڵات بە شێوەیەکی یەکجار زۆر بە تایبەتی لە بواری تەکنەلۆژیا.

ووڵاتی چین بازاڕێکی سەرەکیە بۆ بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، ئەو بڕیارەی ترەمپ کاریگەری زۆر دەکاتە سەر بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە ووڵاتی چین.

پێشبینی دەکرێ ئەو کۆبوونەوەیە هەر پەیوەندی بەم بابەتەوە بێت هەرچەندە تا ئێستا هیچ زانیاریەکی فەرمی لەسەر ئەو کۆبوونەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

trump-tim-cook-handshake-getty-640x480

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.