هەرکاتێک گوێمان لە ناوی نۆکیا دەبێت، مۆبایلە بەهێز و کوالیتی بەرزەکانی ساڵانی رابردومان بەبیردێتەوە.
نۆکیا ئەو براندەیە کە ماوەی ساڵانێکی زۆر لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای پەیوەندی مۆبایلەوە پێشەنگی ئامێرەکانی جیهانی گرتبوو بەجۆرێک لە رێژەی لە %70 بەکارهێەرانی سەرتاسەی جیهان بەرهەمەکانی نۆکیایان بەکاردەهێنا.
بەڵام نۆکیا نەیتوانی لەگەڵ پێشکەوتنە خێراکانی مۆبایلە هۆشمەندەکان بەردەوام بێت و بۆیەوە لەماوەی چەند ساڵێکی کەم شکستێکی گەورەی هێنا و کەوتە دواوەی زۆرینەی کۆمپانیاکان.
لەساڵی ٢٠١٦ کۆمپانیایەکی فینلەندی بەناوی HMD GLOBAL دوبارە نۆکیای گەڕاندەوە بۆ وڵاتی دایک و لە مایکڕۆسفتی کڕیەوە!
لە کۆتاییەکانی ٢٠١٦ دوو مۆبایلی کلاسیکی نۆکیا خرایە بازاڕەکانەوە  و بەرێژەیەکی بەرچاو پێشوازی لێکرا فرۆشێکی زۆری هەبوو، ئەمەش ئەوەی دەرخست کە نۆکیا لە دڵی خەڵک ماوەتەوە و هەمیشە دەرفەتی گەڕانەوەی هەیە.
نۆکیا بڕیاری دا بگەڕێتەوە بازاڕەکانەوە بە مۆبایلی هۆشمەندی تایبەتمەندی بەرزەوی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کێبرکێی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک ئەپڵ و سامسۆنگ و هواوی بکات.
ساڵی ٢٠١٧ هەریەکە لە مۆبایلەکانی نۆکیا ٣،٦،٥ بڵاوکرایەوە و هەر لەسەرتای بڵاو کردنەوەی لە هەندێک وڵاتدا داواکاری زۆری لەسەر بوو بەجۆرێک تەنها لە وڵاتی چین لە خولەکی سەرەتایی بڵاوکردنەوەیدا ، زیاتر لە ملیۆنێک کەس ناویان تۆمار کرد بۆ کڕیی نۆکیا ٦.
لەهەمان کاتدا ، نۆکیا لە بەرهەمی ٣٣١٠ ی کلاسیک بە دیزاینی نوێ ،توانی فرۆشێکی یەکجار زۆری هەبێت بەجۆرێک کە بەرپرسانی نۆکیا رایانگەیاندوە دەیان ملیۆن لەم ئامێرە لە چارەگی کۆتایی ٢٠١٧ فرۆشراوە.
هەرچەندە تا ئێستا نۆکیا رێژەی فرۆش و قازانجی ٢٠١٧ ی بەرهەمەکانی بە فەرمی بڵاو نەکردۆتەوە بەڵام چەند سەرچاوەیەک کە زانیاری نافەرمیان لە کۆمپانیەکەوە دزە پێکردوە رایانگەیاندوە بڕیار وایە لەسەرەتای ٢٠١٨ داتای ٢٠١٧ بڵاو دەکرێتەوە و ئەنجامەکەشی زۆر سەرەنج راکێش دەبێت.
زۆربەی ناوەندە تەکنەلۆژیەکان و سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوە ساڵی ٢٠١٧ بە بەختی نۆکیا ناو دەبەن و پێیان وایە دیارترین باس و روداوی تەکنەلۆژیا لە ٢٠١٧ بریتی بوو لە هەستانەوەی نۆکیا بە رێژەیەکی بەرچاو  و سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.