لە ژیانی ئیستاماندا بەتایبەت لەو کاتانەی بێ کارین و بەتایبەت گەنجەکانمان گوێ لە دەنگەکان دەگرین لە ڕێگای ئیەرفۆن(ئیەر بەد) و هێدفۆن . بەڵام جیا لەوەی چێژێک دەبەخشێت، لە هەمان کاتدا زیانی تەندروستی هەیە بۆ گوێچکەکانمان. لە نوێترین شیکاری پزیشکی دا کە لەلایەن پرۆفیسۆر وڵیام شاپیڕۆ (پسپۆڕی نەخۆشیەکانی دەنگ لە ناوەندی پزیشکی  NYU Langone) کراوە،  رایان گەیاندوە کە وای بۆ دەچن ڕێژەی یەک لەسەر پێنجی ئەو کەسانەی تووشی لەدەستدانی هەستی بیستن بوون (لە هەرزەکاران) هۆکارەکەی بەکارهینانی زۆری هێدفۆن بێت. لە شیکاریەکە دا هاتووە کە بۆ ئەوەی کەمترین رێژەی زیانت بەربکەوێت پێویستە رۆژانە لە کاتژمێرێک زیاتر بەکاری نەهێنی. وە رێژەی بەرزی دەنگەکە لە لەسەدا شەست زیاتر نەبێت.
لەرووی زانستیەوە نابێ دەنگەکە بگاتە زیاتر لە سەدا شەست چونکە لەو رێژەیە دا،شەپۆڵە هێزێکی زۆر لەسەر پەردەی گوێ دروست دەکات و تووشی ئازار دەبی و لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بیستن.
هەرەوەها پزیشکان دەڵێن بەکارهێنانی هێدفۆن‌( ئەوەی تەنها لەسەر گوێ دەبێت)زیانی کەمترە لە ئیەرفۆن‌( ئەوەی دەخرێتە ناو گوێ). هەروەها بەرهەمە کوالیتی بەرزەکان زیانیان کەمترە لە کوالیتی نزمەکان. لەهەمان کاتدا هەوڵ بدەن ئەو ئیەرفۆن و هیدفۆنانە بەکاربهێنن کە لەگەڵ مۆبایلەکە یاخود ئەو ئامێرەی دەیکڕێ دا هەیە(روونتر، بیلادی کۆمپانیا) چونکە پشکینی زانستی و پزیشکی بۆ کراوە و لەگەڵ مۆبایلەکەت رێک خراوەو گونجێندراوە.

وێنەی ئیەرفۆن

lrgscaleEHS-48-BLACK-0

وێنەی هێدفۆن

Headphones_large1

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.