گووگڵ دەیەوێ کێبرکێکانی بگەیەنێتە ناو ئامێرەکانی ئەپڵ و تایبەتمەندیەکانی سیری لەناو بەرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (The Verge)، كۆمپانیای گوگڵ بەنیازە لە مۆبایلەكانی ئەپڵدا تایبەتمەندییەكی نوێ زیاد بكات، كە بریتییە لە بەرنامەی (Google Assistant) كە لە مۆبایلە زیرەكەكانیدا هەیە و بەوەش ڕكابەری بەرنامەی (Siri)ی تایبەت بە كۆمپانیای ئەپڵ دەكات.

تایبەتمەندییە نوێیە توانای وەڵامدانەوەی ئەو پرسیار و داواكارییانەی بەكارهێنەرانی هەیە كە ئاڕاستەی دەكرێن. ئەو كۆمپانیایەش ئاماژەی بەوە كردووە كە لەسەرەتادا لەوڵاتی ئەمریكادا بۆ مۆبایل و ئامێرەكانی ئەپڵ بەردەست دەبێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.