گوگڵ قبوڵی کرد کە بەم زوانە تێکەڵکردنی ٢ خزمهتگوزارى کە ئەوانیش (یوتوب ڕێد و پلەی میوزیک) بەڕێوەیە
گوگڵ ههمیشه وابوه کە چەندخزمهتگوزارى جیا و جیاواز دروست بکات و لەکاتێکدا لەگەڵ یەکیان”تێکەڵ” بکات ،وەک ئەوەی دیارە بەم زوانەش هەردوو خزمهتگوزارى (یوتوب ڕێد و پلەی میوزیک) تێکەڵ دەکرێت و دەگۆڕێن بۆ “یەک”خزمهتگوزارى !
یەک بوونی ئەم دووخزمهتگوزارىه لە سمیناری موسیقای شاری نیویورک لەلایەن لیور کوهن بەڕێوەبەری بەشی میوزیک لە یوتوب قسە و باسێکی زۆری لەسەر بوو ، وە ئەم یەک بوونە قبوڵ کرا ! وە باسی کرد کە گوگڵ پێویستەخزمهتگوزارى لە یاد چوەکان تێکەڵ بکات تا بەم ڕێگایە کەسانی نوێ تر خۆیان تیایدا تۆماربکەن و هەروەها وتی کە «تێکەڵ کردنی ٢خزمهتگوزارى یوتوب ڕێد لەگەڵ پلەی میوزیک گرینگیەکی زۆری هەیە».
ئێکوسیستەمی موزیکی گوگل کەمێک ئاڵوزی هەیە لەبەر ئەوە دیار نیە کە تێکەڵ کردنی ئەم دووخزمهتگوزارى بتوانێت کێشەکانی هەبوو چارەسەر بکات .
گوگڵ پلەی میوزیکخزمهتگوزارى پەخشی موزیکە لەوکاتەدا پەخشی میوزیک لە یوتوبدا گرینگی بە ڤودیوکەی و کۆنسێرتەکان دەدات ، و ئەوەی گرینگە گەر ئەم دووخزمهتگوزارى تێکەڵ بکرێت ئەوا ڕزگاردەبین لەدەستی ڕێکلامەکان و چی تر ڕێکلام پیشان نادرێت !
کوهن ئەوەشی وت کە لەوانەیە ئەپڵیکەیشنەکانی(یوتوب ، یوتوب میوزیک ، گوگل پلەی میوزیک)یش لەگەڵ یەکتر تێکەڵ بکرێن ، بەڵام ئەم هەنگاوە کەمێک قورس دەبێت و باوڕ پێکراو نیە .
چاوەڕێی ئەوە دەکرێت لەگەڵ تێکەڵ کردنی ئەم دووخزمهتگوزارى براندێکی نوێ زیاد بکرێت ، ڕێک بەو شێوەیەی کە بەسەر ئامازۆن پیمدا هات …
بەڵام تا ئێستا دڵنیا نین و ئەبێت چاوەڕێ بکەین تا دیاری بکرێت ئایا گوگڵیش وا دەکات یان نا؟
تێبینی: تا ئێستا گوگڵ ڕێد لە عراق بەردەست نیە بۆیە لەوانەیە ئەم خزمهتگوزاریه نوێیەش تا ماوەیەک بەردەست نەبێت