زۆرجار یادگه(میمۆری)كانى مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان به‌شى ئه‌وه نه‌كات كه به ئاره‌زووى خۆت فایل و گۆرانى و پیداویسته‌یه‌كانى تیادا هه‌ڵبگریت بۆیه پێویستت به هاردى ده‌ره‌كى ده‌بیت .
له وانه‌ى فێركارى ئه‌مجاره‌ماندا چۆنیه‌تى په‌یوه‌یست كردنى بیرگه‌ى ده‌ره‌كى به ته‌واوى مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانى ئه‌ندرۆید هه‌نگاو به هه‌نگاو روون ده‌كه‌ینه‌وه .
بۆیه له‌مه‌ودا خه‌مت نه‌بێت ، به ئاره‌زووى خۆت بیرگه ده‌ره‌كیه‌كان په‌یوه‌ستى مۆبایله‌كه‌ت بكه….
هه‌نگاوى یه‌كه‌م :سه‌ره‌تا هه‌موو پێداویستیه‌كان ئاماده بكه…
١- پاوه‌ر بانك
٢-مایكرۆ ی‌و ئێس بی (جۆرى B بۆ OTG)
٣- ٢ دانه مایكرۆ ی‌و ئێس بی (B) بۆ بیرگه ده‌ره‌كیه‌كه و پاوه‌ر بانك
٢- باك ئه‌پی بیرگه(هارد)ه‌كه بخه‌ره سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ، چونكه بۆ په‌یوه‌یست كردنى به مۆبایل پێویسته فۆرمانى بكه‌یت ، بۆیه باك ئه‌پى بیرگه(هارد)ه‌كه‌ت وه‌ربگره بۆ ئه‌وه‌ى دواتر بیگه‌رینته‌وه ناوى .
٣- بیرگه(هارد)ه ده‌ره‌كیه‌ت فۆرمات بكه بۆ جۆرى exFat .
پێش ئه‌وه‌ى فۆرماتى بكه‌یت ، باك ئه‌پى وه‌ربگره و له خالى دووه‌م باسمان كردوه
٤- ئێستا هه‌ردوو بیرگه‌ى ده‌ره‌كى و پاوه‌ر بانكه‌كه به كه‌یبلى OTG Adapterببه‌سته‌وه
٥-ئێستا مۆبایله‌كه‌ت په‌یوه‌ست بكه به كه‌یبله‌كه و ده‌بینیت ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كت پیشان ده‌دات له‌سه‌ر شاشه‌ى مۆبایل ،ده‌ڵێت هارده ده‌ره‌كیه‌كه‌ت HDD په‌یوه‌ست بوو.٦-ئێستا برۆ File Manager، هه‌موو ئه‌و ئامێره ده‌ره‌كیانه ده‌بینیته‌وه كه به مۆبایله‌كه په‌یوه‌ست كراون ،وه‌كو یاده‌وه‌رى ناوه‌كى (میمۆرى داخلى) و یاده‌وه‌رى ده‌ره‌كى (میمۆرى خارجی) و هه‌روه‌ها ده‌بینیت له‌سه‌ره‌تا بیرگه ده‌ره‌كیه‌كه(هارده خارجیه‌كه)زیاد بوه به ناوى External USB Storage device .
ئێستا ده‌توانیت به ئاره‌زووى خۆت ده‌توانى میوزیك و گۆرانى و فایله‌كان له نێوان مۆبایله‌كه‌ت و هارده‌كه‌ت ئاڵ‌و گۆر بكه‌یت .
٧-بۆ ده‌ركردن(ده‌رهێنان)ى هارده‌كه، ئه‌وا برۆ سه‌ر settings ى مۆبایله‌كه‌ت،له‌وێ كرته له USB Storage device بكه و پاشان دیسكۆنێكت(disconnect)ى بكه.