زۆرێك لە شارەزایانی تەكنەلۆجیا پێیان وایە كە تەكنەلۆژیا بریتیە لە بچوكردنەوە و خێرا كردنی ئامێرەكان. بە مەش كات و بۆشایی زیاترمان بۆ دەگەرێتەوە. لێرە دەتوانیت ١٨ كردار بزاینت كە بەكەڵكن و خێرات دەكەن لە كاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەرەكەت.
١- بۆ ئەوەی دواهەمین تاب بكەیتەوە دەتوانیت ( CTRL + SHIFT + T ) دابگریت، بۆ ئەوەی ئەم تابە دووبارە بكرێتەوە كە داتخستووە.
٢- زۆر جار لە گۆگڵ بە دوای وێنەیەك دەگەرێیت ، بەلام زۆر جار پێویستت بە وێنەی زیاتری هاوشێوەیە، بەمەش زۆربەمان دەزانین كە خزمەت گوزاری Google Image یارمەتی دەرە بۆ ئەم كارە بەلام دەتوانیت بە داگرتنی پەنجە لەسەر دوگمەی S و داگرتنی كلیكی راست ( Right Click ) دەتبات بۆ پەنجەرەیەكی تر ( Tab ) و دەگەرێ بە دوای هەمان جۆری وێنە لە ماڵپەر جیاوازەكان.
٣- دەتوانیت ئەم هەنگاوەی سەروە بكەی بە رێگەیەكی تر ئەویش بەس بە راكێشانی ( Drag ) وێنەكە بۆ بەشی گەرانی گۆگڵ ( Search Bar )
٤- زۆربەمان سەردانی زۆر وێب سایت دەكەین بە شێوەی راستەوخۆ ( Direct ) نموونە گۆگڵ و فەیسبووك، بۆ ئەمەش ئەتوانیت كات بگەرێنیتەوە بە داگرتنی CTRL + ENTER بۆ زیادكردنی پاشگری ( .com) بۆ ناوی مالپەرەكە.
٥- سەردانی زۆر وێبسایت دەكەین بەلام نامانەوێت كە سەردانی بەستەرێك ( Link )ێك دەكەین پەرەكەمان لەدەست بروات، بۆ ئەمەش وەك ئاشكرایە كە تاب ( Tab ) بەكاردێنین، بۆ ئەمەش دەتوانیت كۆنترۆڵ CTRL دابگریت و راستەوخۆ كرتە ( Click ) لە بەستەر ( Link ) ەكە بكەیت.
٦- دەتوانیت براوسەرەكەت بكەیت بە شوێنی تێبینی نوسین NotePad ئەویش بە نوسینی ئەم كۆدەی خوارەوە لە بەشی ئەدرەس باری براوسەرەكەت.
data:text/html,%20<html%20contenteditable><Title>Notepad</Title>
٧- دەاونیت هەمان شێوەی سەرەوە ببینی بەلام بۆ دۆخی شەوانە ( Night Mode ).
data:text/html;charset=utf-8,%20<title>Notepad%20(Nightmode)</title><body%20contenteditable%20style=”font-family:%20DejaVu;font-weight:bold;background:#1E1E1E;color:#FFFFFF;font-size:1rem;line-height:1.4;max-width:80rem;margin:0%20auto;padding:2rem;”%20spellcheck=”false”>
٨- دەتونین گۆگل ببینین بە شێوەی كۆن، بەو شێوەیەی كە لە كۆن هەبووە و بوە بە وەی ئێستاو دەتوانیت بە نوسینی Google in 1998بۆ نمونە گۆگل بە شێوازی ئەو كاتە ببینی.
٩- زۆر جار حەز بەوە دەكەین كە History وێب براوسەرەكەمان زەخیرە نەبێت ( Save ) نەبێت دەتوانینIncognito browsing بكەینەوە بە داگرتنی CTRL + SHIFT + N.
١٠- زۆرێكمان گرنگی نادەین بە ئیمەیڵەكانمان، ئەمەش ئینبۆكسەكانمانیان پر كردووە، بۆیە حەز بە باكاربردنیان ناكەین، بەلام دەتوانین رێكیان بخەین بە وەستاندنی ئیمەیڵە بێزاركەكان لە رێگەی Mute كردنیانەوە.