ويندۆز تاسك مانێجه‌ر چیه‌ ؟ چۆن به‌كار دێت ؟
تاسكمانێجه‌ر هه‌موو ئه‌و كارو چالاكیانه‌ی كه‌ له‌شێوه‌ی پڕۆگرام یان پڕۆسێسه‌ر ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر پیشانی ده‌دا
چۆن به‌كار دێت سه‌ره‌تا له‌ تاسكبار كلیكی راست بكه‌ پاشان كلیل له‌سه‌ر Start Task Manager
پاشان ڕوكاری ویندۆز تاسك مه‌نێجه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ ده‌ر ده‌كه‌وێ

9898
له‌به‌شی Applications هه‌موو ئه‌و پرۆگرامانه‌ نیشان ده‌دا كه‌ ئێستا كراونه‌ته‌وه‌ و خه‌ریكی ئیش كردنن
پاشان به‌شی دووه‌م به‌شی Processes كه‌ هه‌موو ئه‌و پرۆگرامانه‌ پیشان ده‌دا كه‌ خه‌ریكی ئیش كردنن جا شه‌رت نیه‌ حۆت به‌رنامه‌كانت كردبێته‌وه‌ زۆربه‌ی به‌رنامه‌كان خۆكارانه‌ن له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی كۆمپیوته‌ر به‌كار ئه‌كه‌ون وه‌كو ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كان و به‌رنامه‌ خۆكاره‌كان

88
Image Name ناوی پرۆگرامه‌كه‌یه‌
User Name به‌كارهێنه‌ری به‌رنامه‌كه‌یه‌ كه‌ ناوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌
CPU ژماره‌ی پڕۆسێسه‌ره‌كان نیشان ده‌دا له‌كاتی ئیش كردن
Memory ئه‌وه‌ش بڕی به‌كارخستی ڕامی كۆمپیوته‌ره‌ كه‌ به‌ كیلۆ بایت ده‌نوسرێ 1000 كیلۆ بایتیش یه‌كسانه‌ به‌ مێگابایتێك
Description باسىێكی كورتی پڕۆگرامه‌كه‌ ده‌كا
ئه‌وجاره‌ به‌شی Service ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ نیشاندانی گشت خزمه‌تگوزاریه‌كان و پارچه‌كانی كۆمپیوته‌ر جا له‌ ئێستادا كار ئه‌كه‌ن یان وه‌ستاون بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ به‌كار ده‌كه‌وێ

0900
Name ناوی خزمه‌تگوزاریه‌كه‌یه‌
PID ژماره‌ی پڕۆگرامه‌كه‌یه‌
Description باسىێكی كورتی خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ ده‌كا
Status ئه‌وه‌ش دۆخی خزمه‌تگوزاریه‌كه‌یه‌ كه‌ كار ده‌كا یان وه‌ستاوه‌
Group ئه‌وه‌ش ناوی كۆمه‌ڵه‌كه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و پڕۆگرامه‌ له‌كامه‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌
ئینجا به‌شی Performance ئه‌وه‌ش باسی جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان ده‌كا

97
CPU Usage ڕێژه‌ی به‌كار هێنانی پرۆسێسه‌ر نیشان ده‌دا
CPU Usage History ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی پرۆسێسه‌ره‌كه‌ نیشان ده‌دا به‌لام له‌چه‌ند خوله‌كێك پێش ئیستا
Memory ئه‌وه‌ش ڕێژه‌ی به‌كار هێنانی ڕامی كۆمپیوته‌ر ده‌دات
Physucal Memory Usage History ئه‌وه‌ش مێژوی چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌و پێش نیشان ده‌دا كه‌ ڕامه‌كه‌ چه‌ند به‌كار هاتوه‌ به‌شێوه‌ی فیزیایی
Kernel Memory (MB) ئه‌وه‌ش واته‌ شێوه‌ی فیزیایی بۆ ڕامی كۆمپیوته‌ر به‌پێی به‌كار هێنانی مێگا بایت كه‌ پێكهاتوه‌ له‌چه‌ند لقێك
Total كۆی به‌كار هێنانی ڕامه‌كه‌ پیشان ده‌دا
Cached ئه‌وه‌ش ئه‌و به‌شه‌ ڕامه‌ پیشان ده‌دا كه‌ شاردراوه‌ته‌وه‌و كاری نه‌ركردوه‌
Available ئه‌وه‌ش ئه‌و به‌شه‌ پیشان ده‌دا كه‌ به‌كار هاتوه‌ و سودی لێ وه‌رگیراوه‌
Free ئه‌وه‌ش ئه‌و به‌شه‌ خۆڕاییه‌ی ڕام نیشان ده‌دا
ئه‌و جاره‌ به‌شی System ئه‌وه‌ش نیشاندانی به‌شه‌كانی سیسته‌م ده‌رده‌خا و له‌چه‌ند لقێك پێك هاتوه‌
Handles ئه‌و به‌شه‌یه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری سیسته‌می كردوه‌
Threads ئه‌وه‌ش به‌شه‌ بێ كه‌ڵكه‌كه‌ نیشان ده‌دا
Processes ئه‌وه‌ش كۆی گشتی پرۆسێسه‌ره‌كان نیشان ده‌دا كه‌ ئاماده‌یه‌
Up Time ئه‌وه‌ش كۆی گشتی ئه‌و كاته‌ نیشان ده‌دا كه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ كار ده‌كا له‌وكاته‌ی كه‌ پێكراوه‌ تا ئێستا به‌لام له‌گه‌ل كوژاندنه‌وه‌ی ته‌واو ده‌بێت و دێته‌وه‌ یه‌كه‌م
ئه‌وجاره‌ به‌شێكی ترمان هه‌یه‌ به‌ناوی Kernel Memory (MB) واته‌ ناوه‌ڕۆكی ڕام به‌ مێگابایت ئه‌ویش دوو لقی هه‌یه‌ بریتین له‌
Paged په‌ڕه‌كان
Nonpaged بێجگه‌ له‌په‌ڕه‌كان
به‌ڵام ئه‌و دوو لقه‌‌ گرنگیه‌كی وای نیه‌
ئه‌وجاره‌ به‌شێكی ترمان هه‌یه‌ كه‌ برتیه‌ له‌ Netwoking كه‌په‌یوه‌ندی به‌ ئینته‌رنێت هه‌یه‌

33333333333333333
Wireless Network Connection ئه‌وه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ نیشان ده‌دا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وایه‌رلێس
Local Area Connection ئه‌وه‌ش بریتیه‌ له‌ ئینته‌رنێته‌كانی تر كه‌ ئینته‌رنێتی ناوخۆیین

ئه‌وجاره‌ به‌شێكی ترمان هه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ Users كه‌ گشت به‌كارهێنه‌ران پیشان ده‌دا

9u
User ناوی به‌كار هێنه‌ر نیشان ده‌دا
ID ژماره‌ی پێناسه‌كه‌ی
Status ئه‌وه‌ش دۆخه‌كه‌ی نیشان ده‌دا ئه‌كتیڤ و هه‌ڵگیرساوه‌ یان دیكتیڤ و كوژاوه‌یه‌
Client Name ئه‌وه‌ش ناوی كڕیاره‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپیوته‌ره‌كانمان نیه‌
Session ئه‌وه‌ش دڵنیایی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت نیشان ده‌دا
وه‌ له‌خواره‌وه‌ سێ به‌شی تر هه‌یه‌ كه‌ بریتین له‌
Disconnect بریتیه‌ له‌ راگرتنی ئه‌و ویندۆزه‌
Logoff كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌
Send Maaessage ئه‌وه‌ش ناردنی نامه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رێكی تر ئه‌گه‌ر هه‌بوو به‌لام ئێمه‌ نیمانه‌ به‌لام ده‌توانین دروستی بكه‌ین
وه‌ له‌كۆتایی سێ نوسین هه‌یه‌ كه‌ بریتین له‌
Processes – CPU Usage – Phusical Memory
كه‌ له‌هه‌موو به‌شه‌كان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش له‌به‌شی Performance ڕوونمان كردۆته‌وه‌

ئاماده‌كردنى :جیهاد هه‌ولێری

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.