یەکێک لەو کێشانەی توشی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەبێتەوە بریتیە لە کێشەی ” unfortunately app is stopped ” ئەم کێشەیەش بریتیە لەوەی لە کاتی کار کردن لە یەکێک لە پڕۆگرامەکانی ئەندرۆید دوای کردنەوەی دێتە دەرەوە و پڕۆگرامەکە دادەخرێت و دەنوسرێت unfortunately app is stopped ،وەکوو ئەم وێنەیەی خوارەوە :
چارەسەرەکەی ئاسانە تۆ تەنها پێویستە تۆ بچیت بۆ سێتینگی مۆبایلەکەت لەوێش برۆ بۆ Application Manager گەر مۆبایلەکەت بە ئینگلیزیە وە گەر بە عەرەبیە بڕۆ بۆ بەشی ” إدارة التطبيقات ” لەوێشدا ئەو پڕۆگرامە بدۆزەرەوە کە ئەم کێشەیەی هەیە و بیکەرەوە لەوێدا نوسراوە Clear Data دایبگرە دوای OK دابگرە وەکوو ئەم وێنەیە .
وە لە وەشانە نوێیەکانی ئەندرۆیدا کلیەر داتا گوازراوەتەوە کە پڕۆگرامەکە دەکەیتەوە لە Application Manager شێوازێکی وەکوو ئەم وێنەی خوارەوەت بەر چاو دەکەوێت لەوێدا یەکەم بەش بکەرەوە کە نوسراوە Storage لەوێدا کە دەیکەیتەوە کلیەر داتا هەیە لەوێدا کلیەر داتا دابگرە و کێشەکەت چارەسەر دەبێت وەکوو ئەم وێنەیە :
ئیستا کێشەکەت چارەسەر بوە بە سەرکەوتویی .