زۆر جار ئیمە گرفتی ئەوەمان دەبیت كە ناتوانیت بە شێوەیەكی خێرا تەختە كلیكی كۆمپیوتەر واتە كیبۆرد بە كار بهێنین , بەلام هاولاتیەكی هندی ژمارەی پیوانەیی دەشكینیت .
خورشید حوسێن ئەو هاولاتیە هندیەیە كە ناوی چۆتە نێو كتێبی گینس بۆ ژمارە پیوانییەكان , ئەمەش لەبەر ئەوەی توانایەكی بی وینەی هەیە لە خیرا نوسین لە ریگای لووتیەوە نەوەك دەستی .
خورشید تەمەنی 23 سالە و لە توانایدا هەیە 103 پیت لە ماوەی 47 چركەدا بنوسیت لە ریگای لووتیەوە .
خورشید دەلێت : لە ساڵی 2012 ەوە من هەولی ئەوە ئەدەم كە ژمارەی پیوانەیی بشكینم لەو بوارەدا, سوپاس بۆخوا پاش 3 سال راهینان, توانیم ئامانجەكەم بە دەست بهێنم .