ساڵی ٢٠١٦ كه‌ نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ ده‌بێت ماڵئاوایی لێ كردووین ڕووداو گه‌لێكی جیاواز له‌م ساڵه‌دا بوون به‌ یادگاری یان ڕووداوی مێژووی یان ژماره‌ جا له‌ هه‌ر ڕوویێكه‌وه‌ بوبێت به‌ باش یاخود به‌ خراپ به‌ كاریگه‌ری مانه‌وه‌ یاخود ته‌نها به‌ كات به‌سه‌ر بردن.

لێره‌دا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ هه‌ر خوله‌كێكی ساڵی ٢٠١٦ له‌ جیهانی ئینته‌رنێت چی ڕوویدا و به‌ ژماره‌ ڕووداوه‌كان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو ، بێگوومان ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئێستادا ئینته‌رنێت جیهانێكه‌ بۆ خۆیی و خه‌ڵكێكی زۆری له‌ خۆی كۆ كردۆته‌وه‌.

له‌ هه‌ر ٦٠ چركه‌یه‌كی ساڵی ٢٠١٦ ئایا چی له‌ ئینته‌رنێت ڕوویدا ؟

له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی Instagram ٣٨ هه‌زار و ١٩٤ بابه‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه‌،

له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی Facebook ٧٠١ هه‌زار و ٣٨٩ كه‌س چوونه‌ته‌ ناو ئه‌م تۆڕه‌.

له‌ به‌رنامه‌ی SnapChat ٥٢٧ هه‌زار و ٧٦٠ وێنه‌ و ڤیدیۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌رنامه‌ی Whats App زیاتر له‌ ٢٠ ملیۆن به‌كارهێنه‌ر نامه‌یان ناردووه‌.

له‌ ماڵپه‌ڕی Youtube دا ٢.٧٨ ملیۆن ڤیدیۆ سه‌یر كراوه‌.

له‌ به‌رنامه‌ی Tinder ٩٧٢ هه‌زار و ٢٢٢ نامه‌ نێردراوه‌.

له‌ ماڵپه‌ر و براوسه‌ری Google ٢.٤ ملیۆن جار كرداری گه‌ڕان ئه‌نجامدراوه‌.

له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی Twitter ٣٤٧ هه‌زار و ٢٢٢ تویت ئه‌نجامدراوه‌.

هه‌روه‌ها ١٥٠ ملیۆن Email نێردراوه‌.

له‌ ماڵپه‌ڕی LinkedIN زیاتر له‌ ١٢٠ هه‌ژماری كه‌سی دانراوه‌.

له‌ ماڵپه‌ڕی بازاڕكردن Amazon ٢٠٣ هه‌زار و ٥٩٦ دۆلار كاڵا كڕاوه‌.

له‌ AppStore ٥١ هه‌زار به‌رنامه‌ دابه‌زێندراوه‌.

له‌ NetFlix زیاتر له‌ ٦٩ هه‌زار و ٤٤٤ كاتژمێر سه‌یری فلیمی سینه‌مایی كراوه‌.

له‌ Spotify ٣٨ هه‌زار و ٥٢ كاتژمێر جار گوێ له‌ میوزیك گیراوه‌.

له‌ Vine زیاتر له‌ ملیۆنێك جار ڤیدیۆی ڤاین كراوه‌ته‌وه‌.

13007344_876669442438807_367276836127390960_n

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.