صراحە، ماڵپەڕێکە کە رێگە بە بەشدرابوانی دەدات نامە و پەیام بۆ یەکتری بنێرن بە شێوەیەکی نادیار و نە ناسراوانە .
بیرۆکەکەی پێک دێت لەوەی تۆ ئەکاونتێک لە ماڵپەڕی صراحە دروست دەکەیت دواتر لە رێگای ئەو لینکەی خۆت شەیری دەکەیت رێگا دەدەیت بە هەر کەسێک بە بێ ئەوەی تەنانەت ئەکاونتیشی هەبێت پەیامت بۆ بنێرێت و زۆر بە راشکاوانە پەیام و بیر و بۆچونی خۆی دەربارەی تۆ بنوسێت.
صراحە زیاتر لە جیهانی عەرەبیدا بڵاو بۆتەوە و لە ئێستادا لە ناو کۆمەڵگەی کوردی خۆشمان دا تا رادەیەکی زۆر بڵاو بۆتەوە و لە ئێستادا صراحە زیاتر لە ١٨ ملیۆن کەس پڕۆگرامەکەیان دابەزاندوە لە پلەی ستۆر و ئەپ ستۆر، بەهۆی نوێ بونی بیرۆکەی ماڵپەڕەکە لە ماویەکی زۆر کەمدا صراحە بەناو خەڵکیدا بڵاوبویەوە .

بەڵام ئەوەی جێگای داخ و ئەسەفە پڕۆگرامی صراحە بۆ ئەندرۆید و IOS بەشێک لە داتاکانی بەکارهێنەر دەدزێت و بەرزی دەکاتەوە بۆ سێرڤەری ماڵپەڕەکە، داتاکانیش خۆیان دەبینێتەوە لە لیستی ئەو ژمارانەی لە ناو مۆبایلەکەتدایە لەگەڵ ئەو ئیمەیلانەی لە بەشی کۆنتاکتی مۆبایلەکەتدا هەیە .

زاکاری جۆلیان، کە یەکێکە لە چاودێرانی ئاسایشی تەکنەلۆژی رایگەیەندوە لە پڕۆگرامەکانی صراحە لە ئەندرۆید و IOS ژمارە و ئیمەیڵی بەکارهێنەر دەدزێت و بۆ سێرڤەری کۆمپانیا دەینێرێت .

چارەسەر چییە :
باشترین رێگا چارە بۆ دوربون لە دزینی ژمارە و ناو و داتاکانی نێو مۆبایلەکەت بەکارهێنانی صراحە یە لە ماڵپەڕەکەیان  بەکارنەهێنانی پڕۆگرامەکانی صراحە لە ئەندرۆید و IOS .

SarahaContactsEmail_GBHackers

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.