گەر کاتێکی زۆر بەدەم سەیرکردنی شاشەی مۆبایل و تابلێتەکان بەسەر ببەی یا ماوەیەکی دوور و درێژ خەریکی خوێندنەوەی کتێبە ئەلیکترۆنی و بابەتی وێب سایتەکان بیت،یان خەریکی یاری کردن بیت بەدرێژایی رۆژ ئەوا بێ گوومان چاوەکانت دووچاری وشک بوون و ماندوبوون و شەکەتی دەبێتەوە ، دوور نیە لە داهاتووشدا ذوچاری نەخۆشی خراپتر ببێ.

سەلمێنراوە کە درێژە شەپۆلی ڕەنگی شین (کە لەمۆبایل و تابلێتەکان دەردەچێت) زیانی هەیە بۆ چاو و ڕەنگە ببێتە هۆی (نەخۆشی ئاوی سپی چاو) یان زیان گەیاندن بە تۆڕی چاو پاش چەند ساڵێک. وەهەروەها دەبێتە هۆی ناڕێکی خەوتن (خەو زڕان) بەهۆی ئەوەی کاردەکاتە سەر مێشک و دەبێتەهۆی ڕاگرتن و کەمکردنەوەی دەردانی هۆڕمۆنی (میلاتۆنین) کەبەرپرسە لە خەوتنی مرۆڤ.


بەرنامەی زۆر هەن بۆ  کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی ئەم تیشکە زیان بەخشانەی لەشاشەی مۆبایل و تابلێتەکانەوە دەردەچێت و زیان دەگەیەنن بە چاو.
لەم بابەتەدا دوو لە باشترینی ئەوجۆرە بەرنامانە خراوەتەڕوو لەگەڵ ئەو تایبەتمەندیانەی کە هەیانە.

::::یەکەم: Dimly (خۆڕایی یە)
Dimly-
Dimly-Screen Dimmer بەم بەرنامەیە زۆر بە ئاسانی و سادەی دەتوانی دەست بگری بەسەر ڕوناکی مۆبایلەکەت و ڕۆشنایی شاشەی تابلێت و مۆبایلەکەت بەجۆرێک دابنێیی کە بگونجێ لەگەڵ چاوەکانت و ئازارییان نەدات.
تایبەتمەندییەکانی:
1- کەمکردنەوەی ڕۆشنای شاشەی مۆبایلەکەت.
2- دانانی فلتەری دژ بە ڕوناکی شین.
3- دانانی بەرزترین و نزمترین ئاستی ڕوناکی شاشەی مۆبایلەکەت. 
4- بەیەک ڕاوەشاندنی مۆبایل ، تەواوی ڕوناکییەکان وەک خۆی لێ دێتەوە.
زیاتریش…
داگرتنی بەرنامەکە: Dimly

::::دووەم: My Eyes protection (خۆڕایی یە)
MyEyesProtection
My Eye Care وەک بەرنامەکەی پێشتر دەتوانی زۆر بەئاسانی فلتەری دژ بە تیشکی شین دابنێ ی و بڕەکەی دیاری بکەیت،ئەمە سەرەڕای ئەوەی لەنێوانی هەر چەند دەقەیەکی دیاریکراو ، ئاگاداردەکرێیەوە بۆ جوڵاندنی چاوەکانت و ڕێنمایی پێویستت پێ دەدەرێت بۆ پشوودان و وەرزش کردن بەچاوەکانت.

تایبەتمەندییەکانی:
1- دانانی فلتەری دژ بە تیشکی شەپۆلی شین بۆ شەوانە.
2-  ئاگادارت دەکاتەوە بۆ پشودان بە چاوەکانت.
3- نێوانی چەند دەقیقەیەکدا ، خۆی ئاگادارت دەکاتەوە و ڕێنمایت دەکات بۆ جوڵاندنی چاوت و وەرزش پێکردنی.
زیاتریش…
داگرتنی بەرنامەکە: My Eyes Protection


بەدەستکارییەوە لە: Guiding Tech

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.