دامەزراوەی پڕۆژەی The Onion Router كە Tor كورتكراوەكەیەتی و بەشێوەی براوسەر بەكاری دێنن كە ئەنتەرنێتێكی تاریك ناودەبرێ دامەزراوەیەكی سەربەخۆو شاراوەیە نووسینگەی FBI تاوانباری دەكات، و 1 ملیۆن دۆلار دەكاتە خەڵات بۆ كۆلیژی Carnegie Mellon بۆ ئەوەی بەكارهێنەرانی تۆری شاراوەی تۆر و ip یان ئاشكرا بكات، چونكە بۆ حكومەت زۆر ئاستەمە بتوانێت بەكارهێنەرانی ئەنتەرنێتی تاریك ئاشكرا بكات، بەكارهێنەرەكانی زانیاری نەهێنی دەگۆڕنەوە زۆر ترسناكە چونكە زیاتر ئەو كەسانە ئەم كارە دەكەن كاری فرۆشتنی جەستەی مرۆڤ و فرۆشتنی چەك دەكەن.

هەرچەندە fbi وتی ئەمە راست نییە بەڵام نكۆلی لەمە ناكات كە 1 ملیۆن دۆلاری داوەتە كۆلیژی ناوبراو بۆ ئاشكرا كردنی ئەو كەسانەی بە شێوەی شاراوەیی ئەنتەرنێت بەكاردەهێنن بۆ ئەوەی ئاشكرا نەكرێن لەلایەن حكومەتەوە ئەم كارە دەكەن و تاوانكاری ئەنجام دەدەن.

دەتوانن لێرەوە دایبەزێنن و تاقی بكەنەوە

ئامادەكردنی: Younis Essmat

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.