ماڵپەڕی توویتەر، یەكێكە لەبەربڵاوترین تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە سەرتاسەری جیهاندا. ئەمانەی خوارەوە چەند زانیارییەكن سەبارەت بەو تۆڕە:

– هەموو خولەكێك 278 هەزار توویت لەسەر توویتەر پۆست دەكرێت.

– بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك، توویتەر لە جگەرە و خواردنەوە كهولییەكان ئاڵودەئامێزترە.

– سەرەتا چەند ناوێك بۆ ئەم ماڵپەڕە پێشنیازكرابوو، یەكێك لەو ناوانەی هەر زوو بۆی پێشنیاز كرا Friendstalker بوو.

– نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمەریكا واتە FBI فەرهەنگێكی هەیە كە تایبەتە بە بەو وشە بازاڕییانەی لە توویتەردا بەكاردەهێنرێن.

– ئەكاونتی @sweden لەسەر ئەم ماڵپەڕە، هەر هەفتەیەو بەشێوەیەكی هەڕەمەكی دەدرێتە هاوڵاتییە كە بەڕێوەی ببات.

– لەهەر خولەكێكی ساڵی رابردوودا، نزیكەی 350 هەزار توویت لە توویتەر پۆستكراوە و لە فەیسبوك 382 هەزار لایك كراوە.

– ئەگەر پۆستەكانی توویتەر بكرێنە كتێب ئەوا هەموو رۆژێك كتێبێكی 10 ملیۆن لاپەڕەیی لێبەرهەم دەهێنرێت.

– هەموو توویتێك كە ئەمەریكییەكان پۆستی دەكەن، لەلایەن كتێبخانەی كۆنگرێسی ئەمەریكاوە كە دووەم گەورەترین كتێبخانەیە لەجیهاندا، ئەرشیف دەكرێت.

– دەزگای هەواڵگریی ئەمەریكا واتە CIA رۆژانە تا پێنج ملیۆن توویت دەخوێنێتەوە.

– ژمارەی فۆڵەوەرەكانی جەستن بیبەر لەسەر توویتەر لەژمارەی دانیشتوانی ئیسپانیا زیاترە.

– لە ساڵی 2011 حكومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لێكچویەكی توویتەریان بۆ هاوڵاتیانی كوبا دروستكرد.

– لە ساڵی 2011، بەكارهێنەرانی توویتەر هەموو رۆژێك ئەوەندەی 8163 نوسخەی رۆمانی “جەنگ و ئاشتی” توویتیان پۆست كردووە.

– توویتەر یەكێك لەدیارترین ئەو ماڵپەڕانەی جارجارە لەلایەن حكومەتە نادیموكراتەكانەوە بلۆك دەكرێت.

– لە سەدا 44ی ئەوانەی ئەكاونتیان لەم ماڵپەڕەدا هەیە، تەنیا جارێكیش توویتێكیان پۆست نەكردووە.

– كاتێك هەواڵی مەرگی مایكڵ جاكسۆن گەیشتە میدیاكان، ئەو كەسایەتییە دیارە لەهەموو خولەكێكدا لەپێنج هەزار توویتدا ناوی هێنراوە.

– ئەو باڵندەیەی لۆگۆی ئەم ماڵپەڕەیە، ناوی لاری-یە.

لە ئینگلیزییەوە: والی عەلی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

كۆمێنتێك بنووسە