وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ده‌ورووبه‌ری ٢١ی ئه‌م مانگه‌ به‌رنامه‌ی مێسینجه‌ری فه‌یسبووك كۆمه‌ڵێك نوێكاری له‌ به‌رنامه‌كه‌یدا بكات و به‌ره‌وه‌ قۆناغێكی نوێ هه‌نگاو بنێت به‌ پێی زانیاریه‌كان كامێرایه‌كی نوێ كه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی كامێراكه‌ی سناپ چات ده‌بێت به‌شێكه‌ له‌ دیارترین نوێكاریه‌كان.

له‌ ڕابردوودا دوای ئه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌ره‌سه‌ندنێكی زۆری به‌ ده‌ست هێنا و هه‌موو جیهانی گرته‌وه‌ به‌رنامه‌ی مێسینجه‌ریش ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بوو كه‌ هاوشانی به‌رنامه‌ی فه‌یسبووك كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبووكه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا.

یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م كامێرایه‌ نوێیه‌ له‌ وڵاتی ئێرله‌ندا بوو كه‌ مه‌به‌ست لێی خێراكردن و جوانتركردنی كامێراكه‌ و ڕیكۆردكردنی ڤیدیۆ و وێنه‌ گرتن بوو هه‌روه‌ها دانانی ماسك و كۆمه‌ڵێك ئیفێكت و ئیمۆجی و كۆمه‌ڵێك شتی تریش له‌ پڕۆژه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه‌ن.
q-100
هه‌روه‌ها هاوبه‌شی كراوه‌ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی پریسما كه‌ پریسما ببێته‌ یه‌كێك له‌و ئیفێكتانه‌ی له‌ كامێرا نوێیه‌كه‌ی مێسینجه‌ر به‌كاربێت هه‌روه‌ها ئه‌م كامێرا نوێیه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو سیسته‌می ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس زیاد ده‌كرێت.
https---blueprint-api-production.s3.amazonaws.com-uploads-card-image-319441-f97b2f5f-fc70-4ca3-bd23-9cf545a850f5
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ ئه‌م ڤیدیۆیه‌ ده‌رباره‌ی كامێرا نوێیه‌كی مێسینجه‌ر له‌ په‌یجی فه‌رمی مێسینجه‌ر له‌ فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م نوێكاریانه‌ پێش سه‌ری ساڵ بكرێن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.