مالپەرە تەكنەلۆژیەكان بابەتێكیان بلاوكردۆتەوە لەسەر كۆپیە ساختەكەی واتس ئەپ ، كە بەم دوایانە یەک ملیۆن بەكارهێنەر كۆپیەكی ئەپڵیكەیشنی ساختەی واتس ئاپیان داگرتۆتە نێوان مۆبایلەكانیان، بەبێ ئەوەی بزانن ئەپلیكەیشنەكە راستەقینەیە یان نا ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەك دروست كراوە كە هەمووی لە واتس ئاپە راستەقینەكە دەچێت.
سەرچاوە تەكنەلۆژیەكان باس لەوە دەكەن كە ناتوانن ئەپلیكەیشتنە راستەقینەكە و ساختەكە لێك جیابكەنەوە ، كە واتس ئەپە ساختەكە لەگەڵ ڤێرژنە نوێیەكەی واتس ئاپ كەوتووەتە بازاڕەكانی ئینتەرنێتەوە.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كۆمەلێك هاككەر هەستاون بە دروستكردنی ئەم ئەپلیكەیشنە بەپێی سەرچاوەكان بێت دەلێت هاككەرەكان یەك هەفتە بەم ئەپلیكەیشنەوە بوون تا دروستیان كردووە.
سەرچاوەكان ئەوەشیان بڵاو كردەوە كە بەربڵاوترین ڕێگەی بڵاوبوونەوەی واتس ئاپە ساختەكە ئەوە بووە كاتێك لە گۆگڵ ستۆردا بەناوی (ئاپدەیتی واتس ئاپ ماسنجەر) كەوتووەتە سەر شاشە و بەم ناوەوە بڵاوبۆتەوە .
وە جێی باسە ئەپە راستەقینە زیاتر لە یەك ملیار كەس لە جیهاندا بەكاری دێنن.