بواری دیزاینی وێب بەرەوپیش چوونێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی بەتیپەڕ بوونی ساڵ ، تەکنیکی تازە وای لەو پرۆسەیەکرد کە بە شیوەیەکی رێکخراو تربێت ، ئەمەی خوارەوە هەندی رێگایە بۆ ئەوەی کە ویب دیزاینی  باش نەک تەنها یارمەتی دەرە بۆ کارەکەت واش دەکات  کە سەرکەوتوو بێت لەکاتیکی کەمدا ، بەڵکو بەرەو پێشی دەبات .

١/ ئاسانی گواستنەوە ،  وەک باس کرا لەوە و پیش  رۆژ بە رۆژ بزوێنەرەکانی گەڕان چڕ تر دەبێت بەهۆی وێب سایتێکی تازەوە،  ئەمەش پەستانێکی زۆر گەورە دەخاتە سەر ئەم کارە . ئێستا وێب دیزانی باش دەتوانێت بە باشی یارمەتیت بدات ، زانراوە کە زۆر بەی ماڵپه‌ره‌كان کە کەسانێکی زۆر بەکاریان دە‌هێنن بەڵام رێژەی قسەکردن زۆر کەمە ، شارەزایان وای دەبێنن کە ئەمە هۆکاری گەشەکردنی  وێب دیزاینەری خراپە. دیزاینەری باش وا لە وێب  سایتەکەت دەکات کە بە باشی دەرکەوێ و لەگەڵ ئەوەشدا وا دەکات بە ئاسانی بەکار بێت .

٢/ گرنگی دان بە  جەماوەر ،  بۆ ئەوەی سەرنجی جەماوەر ڕاکیشی ی  .
وێب دیزاینی گونجاو پێوستە ، پیوستیەکان بخاتە سەرەتایی کارەوە وەدوایی بڕیاری ئەوە بدات کە چۆن لە موشتەریەکانی نزیک دەبیتەوە . کاتیك بە ویب دیزاینەرەکەت ووت کە چۆن مەشتەریەکانت بکەیتە ئامانج ، ئەوا ویب سایتەکەت بەو گوێرەیە بۆ باش دەکەن و دڵنیای دەکەن لەوەی کە چۆن سەرنجی ئەو خەڵکانە ڕاکێشن .

٣/ ئیس ئی ئۆ دیزانێکی جوان ، ویب دیزانی باش دەبێت ئیس ئی ئۆ جوان بێت ، وە پەرەیەکی زۆر دەدات بە کەسانی زیاتر و هەموو کەسانی بەڵێندەر وا دەکەن کە شوێنێکی باشیان هەبێت لە کاتی گەڕان دا  ، وە بۆ ئەوەی ئەمە ڕووبدات دەبیت وا بکەیت کە سایتەکە بە گوێرەی ڕێنمایەکانی ئیس ئی ئۆ دیزاین بکرێ . شتەکانی وەک نیشانەکانی سەرەوە ، ناوەڕۆکی بابەتەکان  عنوانی ئیج ئای ١ ، عنوانی ئیج ئای ٢ ، پێویستە چیک بکرێ و وا رێکبخرێت کە یارمەتی دەر بێت بۆ راکێشانی بینەران ، ئەگەر ئەم خزمەتە بۆ گروپێکی  دیاری کراو بوو دەتوانی شتیک زیاد بکەی کە گونجاو بیت بۆ ئەو گروپە .

٤/ گەشبینی ناوەڕۆک ، ناوەڕۆک کاریگەری گرنگی هەیە لە هەر کار و ویب سایتێکدا ، یەکەم شتە کە خوێنەر جەخت  لەسەر دەکات، کە ئەمە شتێکە کە یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە سەردانی ئەو سایتەیان کردوە کە زانیاریەکی باشیان هەبێت لە سەر خزمەتەکانی تۆ وە ، دیزاینەری باش بە گەشبینی یەوە ناوەڕۆک هەڵدەبژیری و بەشیوەیەکی جوان دایان دەنێ .

٥/ زانیاریە گشتیەکان .
ناتوانیت کە  ڕێگە بەهیچ جۆرە زانیاریەکی بە سوود بگریت کە برواتە دەر لە سایتەکە ، زیاتر لەمەش دەتوانی دڵنیایی ئە وە بیت کە هەموو زانیاریە پیویستەکان لە سایتەکەدا هەبێت ، ئەمە وا لە موشتەریەکان دەکات کە بتوانن ئەو زانیاریانەیان دەست بکەوێ بە ئاسانی و خیرایی ، دیزاینەری باش یارمەتی دەر دەبیت لەو بارەیەوە ، دەتوانن هەموو زنیاریە گرنگەکان  بائاسانی دابنێت بە شیوەی سستەمیکی ، وە دەتوانێ لە وێب سایتەکەدا بە رێکخراوی  پیشانیان بدات ، بۆ ئەوەی ئەوانەی سەردانی سایتەکە دەکەن بە ئاسانی ئەو شتەیان دەست بکەویت کە بەدوایدا دەگەڕێن .

ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.