Steganography شاردنەوەی داتایە لەناو فایلێکی دەنگ یان وێنە یان ڤیدیۆ ،،،هتدلە کۆتای ئەم بابەتەدا تێ دەگەی لە Steganography و جۆرەکانی و سودی ئەم تەکنیکە و ئەو ئامڕازانەی  تێیدا بەکاردەهێنرێت. گەر یەکێک بیت لە ئارەزوومەندانی بواری پاراستنی زانیاری کۆمپیوتەر ، پێویستە دەربارەی ئەم باسە بزانی و کەمێ شارەزایی پەیدا بکەی.


:::: Steganography چی یە..؟

بریتیە لە هونەری شاردنەوەی نامەیەک لەپشتی نامەیەکی ئاسایی دا ، بەجۆرێ تەنها ئەو کەسەی ئیشەکەی کردووە ئاگادارە لەهەبوونی زانیاری لە پشتی فایلەکانەوە.وشەکە لە یۆنانیەوە هاتوو (Steganós Graptos)… 
Steganós واتا (شاردنەوە) وە Graptos واتا (نوسین) ئەم تەکنیکە چەندەها ساڵە بەکارهێنراوە لە ئاڵووگۆڕکردنی زانیاری، تا ئیستاش و لە دونیای مۆدێرن کە زانیارییەکان بوون بە دیجیتاڵی.
بەکاردێ بۆ گواستنەوەی نامەی نهێنی و شاراوە لەنێوان یەکێکەوە بۆ یەکێکی دیکە بێ ئەوەی هیچ کەسی دیکە بزانێ کە چی لە نامەکەدا هەڵگیراوە.!
لە کۆمپیوتەردا ، دێن لە پشتی فایلی بێ کەڵك و بێ سود پارچەیەک لە زانیاری گرینگ و بەسوود دەشارنەوە.ئەو زانیارییانەی کە دەشاردرێنەوە دەکرێت نوسراوێک یان وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک یان  پڕۆگرامێک بێ، یاخوود دەکرێ هەر جۆرە فایلێکی دیکە بێت. بەگشتی فایلی وێنە و ڤیدیۆ و دەنگ بەکاردەهێنرێت بۆ تێدا شاردنەوە و هەڵگرتنی فایلە نهێنییەکان.

مەبەستی سەرەکی لە بەکارهێنانی Steganography شاردنەوەی داتاکانە لە پشتی فایلێکەوە کە هیچ کەس گومانی لێ ناکات. بەجۆرێک کاتێ سەیری فایلەکە بکرێت وا هەست دەکرێت کە فایلێکی ئاساییە و تەنها بەسەیرکردن هەرگیز درک بەبوونی داتای شاراوە لەپشتی فایلەکە ناکرێت.
وە هەندێ جار Steganography وەکوو چینێکی دیکەی پاراستن  لەگەڵ encryption بۆ زانیارییەکان بەکاردەهێنرێت تاوەکوو گەر هاتوو فایلەکە Decrypt  یش بکرێ ئەوا هەست بە داتای شارواە نەکرێت.

زۆرجار Steganography تێکەڵ بە cryptology دەکرێت چونکە هەردوولا ئیشی پاراستنی زانیارییەکان دەکەن.
جیاوازی نێوان ئەم دوانەش ئەوەیە کە Steganography هەڵدەستێ بە تێكەڵکردن و شاردنەوەئ زانیاری لەگەڵ زانیاریەکی دیکە بێ ئەوەی هەستی پێ بکرێت وە گەر هاتوو کەسێک سەیری ئەو فایلە بکات کە زانیارییەکەی تێدا شاردراوەتەوە ، هەست بەبوونی ناکات و پێی نازانێت.بەڵام ئەمە لە cryptology وانیە و بە ئاشکرا دیارە کە فایلەکە جفرەکراوە و بۆ بینین پێویستە سەرەتا بکرێنەوە.

ex2لە هێرشەکەی 11ی سێپتەمبەری ساڵی 2001 ئەم, تەکنیکە بەکارهێنراوە بۆ ئاڵووگۆڕکردنی نامەکانی نێوان تیرۆرستان..!


::: چۆنیەتی ئیش کردنی Steganography :

ڕێگای زۆر هەیە بەکاردەهێنرێت بۆ شاردنەوەی داتا و هەڵگرتنی لەناو وێنە و دەنگ و ڤیدۆ.بەڵام بەگشتی دوو ڕێگەی سەرەکی هەیە کە بریتین لە : (LSB (Least Significant Byte و ( Injection ) .

(LSB (Least Significant Byte
ئاسایی کاتێک فایلێ دروست دەبێ هەندێ بایتی زیادە لەفایلەکەدا هەیە کە پێویست نین و یاخود گرینگ نین هەبن. هەربۆیە دەکرێت ئەم بایتە زیادانە لابردرێن و لە شوێنیان داتای دیکە دابنرێت، بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی گۆڕانکاریکردن لە فایلەکەدا دروست ببێ یاخوود تێکچوون ڕووبدات.
ئەم ڕێگە لەسەر فایلی وێنەکان زۆرباش ئیش دەکات بەتایبەت ئەو وێنانەی کە دیقە و کوالێتیان بەرزە و ڕەنگی جۆراو جۆرییان تێدا هەیە.وە لەسەر ئەو فایلە دەنگیانەی کە زیاتر لە دەنگێکیان تێدا هەیە و bit rate یان بەرزە.

( Injection ) 
ئەم ڕێگەیە زۆر باسانایی هەڵدەستێ بە تێكەل کردن و شاردنەوەی زانیارییەکان لەپشت فایلەکان.
کێشەی سەرەکی ئەم ڕێگەیە ئەوەیە کە قەبارەی ئەو فایلەی زانیارییەکە دەشارێتەوە زیاد دەکات، بۆیە دەکرێت ئاسانتر لە ڕێگەی پێشتر هەست بە بوونی زانیاری بکرێت.


:::: پۆلێن کردنی جۆرەکانی Steganography:

بەپشت بەستن بەجۆری ئەو فایلەی کە زانیارییەکانی لەپشت دەشاردرێتەوە و هەڵدەگیردرێت، Steganography دەکرێت بەم چەند جۆرەی خوارەوە:

1- Text Steganographyex1
2- Image Steganography
3- Audio Steganography
4- Video Steganography


::: هەندێ لەو پڕۆگرامانەی بەکاردێن لەو بوارەدا (ویندۆس):

Xiao Steganography
شاردنەوەی فایلەکان لە پشتی وێنەی جۆری (BMP) و فایلی دەنگی جۆری (WAV).
بۆ بینینی فایلە شاراوەکە، پێویستە کە دووبارە هەمان بەرنامە بەکاربهێنرێت.
داگرتن : http://download.cnet.com/Xiao-Steganography/3000-2092_4-10541494.html

Image Steganography
شاردنەوی فایلەکان لەپشتی فایلێکی وێنە.لەهەامن کاتیشدا دەتوانی فایلەکە جفرە بکەی.
بۆ بینینی فایلە شاراوەکە، پێویستە کە دووبارە هەمان بەرنامە بەکاربهێنرێت.
داگرتن: http://imagesteganography.codeplex.com

StegoMagic
بە کۆماند ئیش دەکات ، وێنە و فایلی نوسراو دەشارێتەوە، دەبێ لەهەمان ئەو جێگەیە بن کە بەرنامەکەی تێدایە.
داگرتن: http://www.gohacking.com/downloads/resources/StegoMagic.zip

OpenPuff
داگرتن: http://embeddedsw.net/zip/OpenPuff.zip
بەڤیدۆ فێری ببە: https://www.youtube.com/watch?v=wBAw0bbspVM


::: ئەنجام:

دەکرێت Steganography وەک پارێزگارییەک لەکاتی ئاڵووگۆڕکردنی زانیارییە گرینگ و هەستیارەکاندا بەکاربهێنرێت.
دەتوانی پێش ناردنی هەر زانیارییەکی گرینگ بۆ کەسی بەرامبەر سەرەتا encrypt ی بکەی و پاشان لەپشتی وێنەیەک دایبنێی و ئینجا بینێریت. تاکوو ئەگەری ئاشکرابوونی زانیارییەکان کەمتر بێتەوە. گەر کەسی هاککەر بەدەستیشی بهێنێ و بشتوانێت decrypt ی فایلەکە بکات ئەوکات تەنها فایلێکی ئاسایی دەبینێت و هیچ زانیاری دەربارەی ئەوە نیە کە لەپشتی فایلەکە زانیاری گرینگ هەیە.

ئەم تەکنیکە هەرچەند ئاسان و سادەیە لە بەکارهێناندا بەڵام زەحمەت و قورسە ئاشکرابوون و هەستپێکردنی، بۆیە دەکرێت لەداهاتوودا و دوای بە ئەلیکترۆن بوونی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن رێکخراو و دەزگا حکومیەکانەوە بەکاربهێنرێت وەک ڕێگایەکی پارێزراوتر بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان.


سەرچاوە سود لێوەرگیراوەکان:-
wepodia
balagharhackers
infosecinstitute
gohacking

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.