سەرەتا ئەپڵ لۆگۆی فەڕمی خۆی وێنەیەکی ئیسحاق نیوتن بوو کە لەژێر دارسێوێكدا دانیشتبوو
هەرچەندە ئەم لۆگۆیە ماوەکەی زۆر کەم بوو پاشان گۆڕانکاری بۆ کرا بۆ سێوێكی ڕەنگی پەلگە زێڕینەیی لە ساڵی ١٩٧٦ بەڵام ئەویش گۆڕانکاری بەسەرهات و بوو بە تەنها ڕەنگێكێ سادە لەساڵی ١٩٩٨
هەندێك دەڵێن ئەو سێوە ئەو سێوەی نیوتنە کە ستێڤ جۆبس داهێنانی لێوەرگرتوە بەڵام داهێنەری لۆگۆکە وتەیەکی تری هەیە و نهێنیەکەی ئاشکرا کردوە
Rob Janoff دەڵێت کە هۆکاری گازەکەی ئەوەیە کە ئەگەر سێوەکە بەتەواوی دابنرایە ئەوا وەك زیاتر لە سێوێك دەردەکەوت بۆ نمونە گێلاسێك یاخود میوەیەکی تر هەروەها کاتێك سێوێکی جوان و سور و زەرد و ئاودار دەبینن ئەوا یەکەم بیرۆکە کە دێتە مێشكتان قەپاڵێكی بەهێزی لێ بگرن.
ئامادەکردنی محمد سلێمانی