ئاشکرایە لە ئێستادا بەشی زۆری ژیانمان بەستراوەتەوە بە ئینتەرنێت.
هەروەها لە زۆربەی ناوچەکان و شوێنە گشتیەکان هێڵی ئینتەرنێتی وایەرلێس هەیە، بەڵام زۆربەی کات وشەی نهێنی لەسەرە و ناتوانین بەکاری بهێنین.
بۆیە هەمیشە بیرمان بۆ ئەوە دەچێت کە چۆن هاکی بکەین، یاخود بە جۆرێک لە جۆرەکان بتوانین ئەم وشەی نهێنیە بزانین.
کۆمەڵێک رێگا هەیە بۆ هاک کردنی وای فای ئینتەرنێت. کە زۆرینەیان لە رێگای بەرنامەی جیا جیا وە دەکرێت.
هەر بەرنامەیەک رێگایەکی تایبەتی خۆی هەیە بۆ ئەم کارە.
بۆنمونە ، هەندێکیان هەوڵ دەدەن لە رێگای بەکارهێنانی وشە نهێنیە ئاسانەکانەوە تاقی بکەنەوە کە ئایا  راستە یان نا
بۆ نمونە : ١٢٣٤٥٦٧٨٩
یاخود ناوی وای فای یەکە لەگەڵ ١٢٣٤٥
کۆمەڵێک وشەی نهێنی تر کە زۆر ساددەن.

هەندێکیان لە رێگای شکاندن یاخود دروست کردنی وشەی نهێنی جۆکەرەوە کار دەکەن و وشەیەک دەدۆزنەوە کە فێڵ بکات و کاری پێ بکات و ئەمانەو چەندان رێگای تر.
رەنگە بەشێکی زۆرتان کە ئێستا ئەم بابەتە دەخوێننەوە بۆ ئەوە ئەم بابەتەتان کردبێتەوە کە بزانن رێگایەک لە رێگایەکان بەکاربهێنن.
بەڵام ئەوەی کە جیاوازە و لێرەدا دەمانەوێ باسی بکەین ئەوەیە کە بەردەوام لە رێگەی سایت و پەیج و ئەکاونتی ئەدمینەکانی تێک ئای ئەو پرسیارەمان لێ دەکرێت ”چۆنیەتی هاک کردنی پاسۆوردی وای فای ”.

بەرێزان هەروەک و لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردووە ، کۆمەڵێک رێگا هەن، بەڵام بەداوای لێبوردنەوە دەڵێین کە هیچ کاتێک چاوەڕوان مەبن ئێمە بابەتێکی لەو جۆرە بڵاو بکەینەوە کە فێرکاری ئەمە بێت.
چونکە ئەمەش جۆرێکە لە بابەتی هاک (رەش) و بەکارهێنانی شتیک کە هی تۆ نیە
کە ئەمەش هەم لەرووی ئایینەوە هەم لە رووی یاساییەوە بە هیچ شێوەک دروست نیە و رێگە پێدراو نیە.
لە هەمان کاتدا زۆرینەی ئەو بەرنامەنەی کە کاری هاک کردن دەکەن لە بنەڕەت دا خۆی هاکت دەکا و دەست بەسەر تەواوی مۆبایل و لاپتۆپەکەت دەگرێت.

بۆیە بە هەموو شێوەیەک خۆتان بەدوور بگرن لەم کارانە و ئەم بەرنامانە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.