دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی بەشی یەکەمی فلیمی زۆمبیای (World War Z ) بەبەشداری ئەکتەری ناوداری سینەمایی جیهان (Brad Pitt) و لە نوسینی هەر یەک لە نوسەرانی (Matthew Michael Carnahan ، Drew Goddard ، Damon Lindelof ، Matthew Michael Carnahan ، J. Michael Straczynski ) وە لە دەرهێنانی (Marc Forster) توانی هەوادارێکی زۆر بۆ لای خۆی ڕاکێشێت وە داهاتێکی مەزنی بەدەست هێنا .
هەر بۆیە بڕیاردراوە کە بەشێکی تر بخاتە بەر دیدی هەوادارانی کە لە بەرواری ٩-٦-٢٠١٧ ئەکەوێتە سەر شاشەی سینەماکانەوە کە فلیمێکی ( ئاکشن ، ترسناک ، سەرکێشی ، جەنگ ، خەیاڵی زانستی ) ە وە تاوەکو ئێستا هیچ ناوەڕۆکێکی ئەم فیلمە ئاشکرا نەکراوە .
ئامادەکردنی:هەلگوورد پیرانی