له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى ٨٩ یه‌مین ڤستڤاڵى ئۆسكار، جارێكى نوێترین ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م بهكاردههێنردێت بۆ دیارى كردنى براوه‌كان . گروپى كۆمپانیاكانى (unanimous a.i) جارێكى تر هه‌ڵبژێردرانه‌وه بۆ دیارى كردنى براوه‌كانى خه‌ڵاتى ئۆسكار له هه‌موو بواره‌كاندا. كارى ئه‌م گروپه بریتیه له رۆبۆتیك و به شێوه‌یه‌كى ووردتر ده‌توانین بڵێن له بوارى زیره‌كى ده‌ستكرد (artificial intelligence)كارده‌كه‌ن ، به‌ڵام جیاوازى ئه‌وان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و گروپهكانى تر‌ى تایبه‌ت به رۆبۆتیك ئه‌وه‌یه ، ئه‌وان ده‌توانن كاره‌كان له ڕێگاى رۆبۆته‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن كه هیچ جیاوازیه‌كى ئه‌وتۆى نه‌بێت له‌گه‌ڵ راستیدا. گروپى unu رایگه‌یاندوه كه بۆ ده‌ستنیشانكردنى براوه‌كان ، ئه‌مجاره‌یان ته‌كنه‌لۆژیاى Swarm A.I به‌كارده‌هێنن . كاره‌كانى UNU له دیارى كردنى براوه‌كانى خه‌ڵاتى ئۆسكار بۆ ساڵه‌كانى ٢٠١٥ و ٢٠١٦ ئه‌وه‌ى سه‌لماند كه سه‌دا سه‌د سه‌ركه‌وتوبن له هه‌ڵبژاردنى براوه‌كان له‌ڕێگاى سیسته‌مى ته‌كنه‌لۆژی زیره‌كى ده‌ستكردى Swarm.
وه پێشبینیه‌کانیش به‌م جۆره بوو :
- باشترین فیلم : لا لا لند
- باشترین خانمه ئه‌كته‌ری رۆلی سه‌ره‌کی: ئیما ستۆن (لا لا لند)
- باشترین ئه‌كته‌ری پیاو رۆلی سه‌ره‌کی: دنزل واشنگتن(Fences)
- باشترین ده‌رهێنه‌ر : دیمین شزڵ (لا لا لند)
- باشترین ئه‌کته‌ری یارمه‌تی ده‌ر له ژن‌دا : Viola Davis (Fences)
- باشترین ئه‌کته‌ری یارمه‌تی ده‌ر له پیاودا:ماهیرشەڵا عەلی(MOON LIGHT)
- باشترین فیلمی بیانی: فروشنده
بیریشمان نه‌چێت رۆژی دوو شه‌ممه کاتژمێر ٤و نیوی به‌یانی به کاتی کوردستان خه‌ڵاته‌کانی ئۆسکار بۆ ساڵی ٢٠١٧ ئاشکرا ئه‌کرێت ئه‌مه ته‌نها پێشبینی ئه‌و مێشکه ده‌ستکرده بوو .
ژێده‌ر : UNU