گەورە کۆمپانیای تەکنەلۆژی جیهانی گووگڵ لە هەوڵی پەرەپێدانی زیاتر دایە بە سیستەمی بڵاوکردنەوەی پەخشی راستەوخۆ لە یوتوب کە بە YOUTUBE LIVEناسراوە و پەرەپێدراوەکە دەکرێت بە YOUTUBE CONNECT

تاوەکوو ئێستا گووگڵ بە فەرمی بڵاوی نەکردۆتەوە بەڵام بە پێی راپۆرتە هەواڵیەکان مەبەستی گووگڵمان بۆ دەردەکەوێت لە هەواڵدانە بۆ پەرەدان بە پەخشی راستەوخۆی ناسراو بە YOUTUBE CONNECT ئەمەش دەبێتە رکابەرێکی گەورە بۆ بەرنامەکانی تر لە بواری پەخشی راستەوخۆ وەکوو Periscope ی تویتر و خزمەتگوزاری Facebook Live ی فەیسبوک .

وە هەروەها گووگڵ لە هەوڵی دروستکردنی بەرنامەیەکە بۆ هەردوو  سیستەمی بەکارخەری  Android و IOS کەوا یارمەتی بەشداربوانی دەدات بە شێوازێکی زۆر خێرا و سەرکەتوانە بتوانن پەخشی راستەوخۆ بگوازنەوە لە رێگای مۆبایلە هۆشمەندەکانیان .

وە هەروەها وەکوو لە سەرچاوەکان  ئاشکرا بوە کەوا کۆمپانیای گووگڵ یوتوب کۆنێکتی بە سیستەمێکی زۆر پێشکەوتوتر لە پێریسکۆپ و فەیسبوک لایڤ دروستکردوە وە لە زۆرێک لە تایبەندمەندیەکان هاوشێوەی پێریسکۆپ و فەیسبوک لایڤە .

ئەم کارەش لە رێگای چونە ژورەوە دەبێت لە هەژماری گووگڵ دەبێت.

وە لەو تایبەندمەندیانەی هەیەتی بریتی دەبێت لە چاتکردن وە هەروەها دەتوانیت دیاری بکەیت لەوەی پرۆگرامەکە ئاگەدارت بکاتەوە لە کاتی بڵاوکردنەوەی پەخشی راستەوخۆ لە لایەن یەکێک لە هاوڕێکانتەوە وە هەروەها دوای تەواوبونی پەخشەکە ڤیدیۆکە خۆکارانە ئەرشیف دەبێت و بڵاودەبێتەوە بۆ هەرکەسێک دواتر بیەویت سەیری بکاتەوە .

لاوازی خزمەتگوزاریەکە لەوە دایە کەوا پشتگیری ماڵپەرە کۆمەڵایەتیەکان ناکات وەکوو فەیسبوک و تویتەر بەڵام ئەم خاڵەشیان خاڵێکی لاوازی بنەڕەتی نییە چونکە ئەگەر هەیە لە قۆناغی دواتردا گووگڵ پشتگیری ماڵپەرە کۆمەڵایەتیەکانیش بکات .

وە هەروەها لە خاڵە سەرەنجراکێشەکانیش ئەوە دەبێت کەوا بەشداربوانی دەتوانن بە راستەوخۆ یاریە ئۆنڵاینەکان بۆ هاوڕێکانیان بگوازنەوە لە رێگای YouTube Gaming .

وە سەبارەت بە وادەی دەرچونی بەرنامەکە تاوەکوو ئێستا وادەیەکی دیاری کراو دانەنراوە بۆی بەڵام ئەوەی پێشبینی دەکرێت لە کۆنگرەی داهاتوی ساڵانەی (گووگڵ I/O) رابگەیندرێت یان گووگڵ لەمەراسیمێکی تایبەت پرۆگرامەکە رابگەیەنێت .

 

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.