خزمەتگوزاری دەنگی ئاسیستانتی گۆگڵ خێراتر و باشتر ئەکرێ.

 

لە کۆنفڕانسی دووێنێی گەشەپێدەرانی کۆمپانیای گۆگڵ بە ناوی Google I/O ڕایانگەیاند کە لە وەشانی داهاتوو کە بڕیارە بۆ گۆگڵ ئاسیستانت ڕەوانە بکرێ خزمەتگوزاری دەنگیەکەی باشتر کراوە واتە لەمەوبەدوا گۆگڵ ئاسیستانت باشتر لە بەکارهێنەران تێ ئەگا ، ئەمەش وا لە بەکارهێنەرانی گۆگڵ ئاسیستانت ئەکا کە زیاتر سوود لەم خزمەتگوزاریە ببینن لە نوسینی نامە یاخوود ئەنجامدانی هەر کردارێک کە لەناو مۆبایلەکەت ئەنجامی ئەدەی ئەتوانی لە ڕێگای گۆگڵ ئاسیستانتەوە ئەنجامی بدەی لە ڕێگەی قسە کردن لەگەڵ ئامێرەکەت.

 

گۆگڵ لە کۆنفڕانسەکەی دووێنێدا ئەم خزمەتگوزاریەی بە شێوەی لایڤ تاقی کردەوە بۆ یەکەم جار لە پێش چاوی هەموو ئامادەبووانی کۆنفڕانی I/O کە لە میانەی ئەم تاقی کردنەوەیەدا بۆمان دەرکەوت کە خزمەتگوزاری گۆگڵ ئاسیستانت ئەم تواناییانەی خوارەوەی پێ دراوە لە نوێترین وەشاندا.

 

1. ناردنی وێنە و مەسج بۆ هاوڕێیانت تەنیا لە ڕێگەی قسەکردن لەگەڵ خزمەتگوزاری (دەنگی ئاسیستانت) ی گۆگڵ.

 

2 کردنەوە و داخستی نەرمەواڵەکانی مۆبایلەکەت لە ڕێگەی دەنگەوە.

 

3. کردنەوەی کامێرا و وێنە گرتن لە ڕێگەی دەنگەوە.

 

4. ڕێکخستنی زەنگی ئاگادارکەرەوەی مۆبایلەکەت لە ڕێگەی دەنگەوە.

 

و هەروەها گەشەپێدەرانی گۆگڵ ئەوە پشت ڕاست ئەکەنەوە کە خزمەتگوزاری ئاسیستانت 10 قات خێراتر کراوە لە چاو وێرژنە کۆنەکان و جگە لەمەش ئەتوانی بە ۆفڵاین واتە بە شێوەی (دەرهێڵ) بەکاری بێنیت ، و شایەنی باسە ئەم خزمەتگوزاریە لە ئێستادا لە هیچ لە مۆبایلەکاندا بەردەست نییە وا بڕیارە کە لەگەڵ بەردەست کردنی هەردوو مۆبایلە نوێکەی لە چەمکی Pixcel لە کۆتایی ئەمساڵدا بەردەست ئەکرێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.