ئیمەیڵی Out look سەر بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی یەکێکە لە ئێمەیڵە هەرە سەرکەوتوەکان کە هاککردنی زۆر ئەستەمە بەوەش لە ڕوی ئاسایشەوە زۆر بە هێزە.
ئیمەڵی Out Look ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە خۆی هەیە لەسەر سیستەمی ئهندرۆید کە بەردەوام ئەپدەیتی بۆ دێت وە بەردەوامیش لە روی ئاسایشەوە بە هێزتر دەکرێت.
لەم فێرکاریە باس لە چۆنیەتی Log Out کردنی ئیمەیڵی Out Look یان Hot Mail کە هەردوکیان یەک شتە دەکەین.
لە هەنگاوی یەکەم, ئەپڵیکەیشنی Out Look بکەوە پاشان بڕۆ سەر setting لە لای ڕاستی سەرەوەی ئەپڵیکەیشنەکەیە.
لە هەنگاوی دووەم کلیک لەسەر ئەو ئیمەیڵە بکە کە دەتەوێت Log Out بکەیت.
لە ههنگاوی سێیەم کلیک لەسەر DELETE ACCOUNT بکە.
لە هەنگاوی چوارەم پەڕەیەکی دڵنیا کەرەوەت دەداتێ پاشان کلیک لەسەر DELETE بکە.
بەم جۆرە لە ئیمەیڵی Out Look دێتە دەرەوە.
ئامادهكردنى: رەزوان عمر