SnapChat تایبەتمەندیەکی نوێی زیاد کرد
لەم دوو ڕۆژەی ڕابردوو تۆری کۆمەڵایەتی سناپ چات خزمەتگوزاریەکی نوێی زیاد کرد بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی کە بریتییە لە سڕینەوەی نامەکان لای کەسی بەرامبەر وەک ئەوەی ئەزانین ئەو خزمەتگوزاریە لە چەند تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بەردەست بوو کە بریتیبوون لە Telegram و WhatsApp و instagram و هتد ئێستاش ئەم خزمەتگوزاریە بۆ تۆڕی سناپ چات زیاد کرا لەم خزمەت گوزاریە کاتێک نامەکان ئەسڕیتەوە هیمای سڕینەوەی نامە لای کەسی برامبەر دیار ئەبێت هاوشێوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی WhatsApp هێمایەکی بەم جۆرە لای کەسی بەرامبەر دیار ئەبێت 🚫
بۆ ئەو کەسانەی ئەیانەوێ بۆیان زیاد ببێ تەنها پێویستە ئەپڵیکەیشنی SnapChat لەناو مۆبایلەکەت Update بکەیت!….
بە هیوای سـوود بۆ خوێنەرە ئازیزەکان