رەنگە زۆربەمان وامان زانیبێت هەر بە سرینەوەی history براوسەرەکەمان ئەوا پاک بووەتە لە هەموو داتاکان بەڵام بە پێچەوانەوە داتاکانی براوسەرەکەت(Cookies) بە جۆرێکی تر دەسرێتەوە لە ios دا،
سەرەتا ئەگەر نازانیت Cookies چییە :
كاتێ دەڵێن Cookies مەبەستمان پسكیت و شت نیە، بەڵكو باسی ئەو مەلەفانە دەكەین كە لە وێب براوسەرەكەتدا هەیە،بۆیە گرنگە زانیاریت هەبێت دەربارەی …

كووكیز بریتی یە لەوفایلانەی كە لەلایەن وێب سێرڤەرەوە دەنێردرێت بۆ براوسەرەكەت خەزن دەكرێ دەربارەی ئەو كار و چالاكیانەی كە پێشتر لەسەر وێبسایتێك لە ئینتەرنێتدا كردووتە. ئەو فایلانە بە شێوەی تێكستن وە زانیاری هەڵدەگرن وەكو ئەو بەشداریانەی كە كردووتن، زانیاری چوونە ژوورەوەی وێبسایتێك، ئەو سایتانەی كە كە سەردانت كردوون، ئەو كلیكانەی كە لەسەر داخڵ بوون كردووتن وە زۆر زۆری تریش ..

بۆ نموونە كاتێ وێبسایتی فەیسبووك دەكەیتەوە، ئەگەر پێشتر داغڵ بووبێتی ئەوا پێوست ناكات ئیمئێڵ و پاسۆردەكت بنووسی یان كاتێ پێشتر سایتێكت كردبێتەوە بۆ جاری دووەم خێراتر دەكرێتەوە چونكە فایلەكانی كووكیز دەنێرێت بۆ وێبسایتەكە بۆی تەعارووفی پێ بكات هههه كەواتە كووكیز سوودی هەیە لە نەكووشتنی كات و دووبارە نەنوسینی زانیاریەكان وە خەزن كردنی زانیاریەكان وەك پاسۆرد و یوسەر نەیم..

بێگومان زیانیشی هەیە بەڵام جارێ با جۆرەكانی باس بكەین :

دوو جۆر كووكیزمان هەیە :

یەكەم : Session Cookies
ئەو جۆرە مەلەفانەن كە بە شێوەی كاتی خەزن دەبن، كاتێ برواسەرەكەت داخست فایلەكان نامێنن. بۆیە كاتێ سەردانی سایتێكت كرد پاشان دوای داخستنەوەی باراوسەرەكەت دیسان كردتەوە ناتناسێتەوە.

دووەم : Persistent Cookies
ئەم جۆرەیان ئەوەیە كە فایلەكان دەمێننەوە وە خەزندەكرێت لە فڵۆڵدەری تایبەت بە براوسەرەكەت. دەتانی بە خۆت بیسڕیتەوە یان كاتێ ژیانی تەمەنی فایلەكە كۆتای هات خۆی دەسڕێتەوە ..

هەردوو جۆرەكە هەمان پێكهاتەیان هەیە كە شەش دانەیە ..
كە لە كاتی بەسەرچوونی فایلەكە و تەمەنی و وە ناوی ئەو سێرڤەرەی كە كووكیزیەكەتی بۆ ناردووی و شوێنی فایلەكە و وە تەشفیری .

زیانی كووكیز چیە ؟
زیانەكەی ئەوەیە ئەو فایلانە تایبەتین بۆیە كاتێ دەكەوێتە ژێر دەستێ كەسی تر ئەوە بۆ مەبەستی خۆیان بەكاری دەهێنن ! بۆیە كووكیز بۆ هاكەرەكان زۆر گرنگە وەكو زێڕ وایە وە ڕێگا زۆرە بۆی بگەن بە كوویز وە یەكێكیان بریتە لە Sniffing ە. بۆ كاری سیخوڕی كردن و دەیان شتی تریش

ئێستاش چۆنیەتی سڕینەوەکەی باس دەکەین:

1-سەرەتا دەچینە بەشی settings.
2-لە بەشی خوارەوە safari دەکەینەوە.
3-clear history and website data دادەگرین.
بە وێنە:کرتە بکە بۆ بینینی وێنەکە بە تەواوی
Untitled-1

وە لە بەشێکدا کە نوسراوە block cookies ٤ فرمان لە خۆ دەگرێت کە ئەمانەن:
1-پاشەکەوت نەکردنی cookies لە هەموو وێبسایتەکان.
2-پاشەکەوت کردنی cookies لەو وێبسایتانەی کە سەردانت کردوون.
3-پاشەکەوت کردنی cookies لەو وێبسایتانەی کە سەردانیان دەکەیت.
4-پاشەکەوت کردنی cookies لە هەموو وێبسایتێک.
بە وێنە:کرتە بکە بۆ بینینی وێنەکە بە تەواوی
Untitled-1

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی ئامادەییم،ئارەزومەندی تەکنەلۆژیا و مۆبایلە هۆشمەندەکانم، شارەزام لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس دا.

Comments are closed.