له‌ ئێستادا هه‌موومان ده‌زانین كه‌ ته‌كنه‌لۆژیا گه‌شتۆته‌ ئاستێكی ته‌واو سه‌رسوڕهێنه‌ر و پێشكه‌وتنی زۆری له‌ هه‌سته‌وه‌ر كردنی مۆبایل و ئامێره‌كانی تر به‌ ده‌ست هێناوه‌.

كیسێنجه‌ر كه‌ كورتكراوه‌ی Kiss Messenger و به‌ واتای ماچی نامه‌ دێت ئامێرێكی نوێیه‌ ڕێگا به‌ هه‌ردوو به‌كارهێنه‌ر ده‌دات كه‌ ماچی یه‌كتر بكه‌ن ، له‌ ناو ئه‌م ئامێره‌ كۆمه‌ڵێك مادده‌ و سیلیكۆن هه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕێگای ده‌م لكان به‌م ئامێره‌ ته‌واوی هه‌سته‌وه‌ری ده‌م بۆ ناو به‌رنامه‌یه‌ك زیاد ده‌بێت و مۆتۆڕێك له‌ ناو ئه‌م ئامێره‌ هه‌یه‌ كه‌ واده‌كات هه‌سته‌كان به‌ بێ هیچ كێشه‌یه‌ك بگوازرێنه‌وه‌.
https---blueprint-api-production.s3.amazonaws.com-uploads-card-image-331906-0fa9ca2b-007e-4eee-b767-a82c73d9bbfa
هه‌ر له‌ هه‌مان كاتیشدا كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌ هۆی ئه‌م ئامێره‌وه‌ هه‌مان كردار ئه‌نجامده‌دات و به‌هۆی به‌رنامه‌كه‌وه‌ ئه‌م هه‌سته‌ تێكه‌ڵ به‌ یه‌كتری ده‌كرێت و له‌ ئه‌نجامدا هه‌ستی ماچكردن بۆ هه‌ردوو لا درووست ده‌بێت.
https---blueprint-api-production.s3.amazonaws.com-uploads-card-image-331902-b052312c-659a-492f-9fdd-ed9be1442481
له‌ ئێستادا كیسینجه‌ر له‌ پڕۆژه‌ی سیسته‌می iOS دا هه‌یه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا بخرێته‌ كار.
ئه‌م ئامێره‌ش له‌ یه‌كێك له‌ تاقیگه‌كانی زانكۆی له‌نده‌ن درووستكراوه‌.
https---blueprint-api-production.s3.amazonaws.com-uploads-card-image-331904-1fde894f-1aa3-4500-91f0-3b884a33a5be

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.