بەشێوەيەکی فەرمی تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام زيادکردنی تايبەتمەندييەکی نوێ و گرنگی بۆ بەرنامەکەيان لەسەر هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس راگەياند
لە رێگەی بلۆگەری خۆيانەوە، ئينستاگرام تايبەتمەندی (Save Post) واتە پاشەکەوتکردن و هەڵگرتنی پۆستەکانی زيادکرد، کە بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی يەک ئايکۆنەوە کام وێنە و ڤيديۆ يان پۆستەی دەوێت لە بەرنامەکەياندا هەڵيبگرێت و هەرکات بيەوێت سەيری بکاتەوە
وەک لە وێنەكەدا ديارە، بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی ئايکۆنی تايبەت بە پاشەکەوتکردنەوە کام پۆست و بابەتی دەوێت بە يەک کليک پاشەکەوتی بکات، دواتر دەتوانێت بچێتە سەر پڕۆفايلەکەی کە هەمان ئايکۆنی تێدايە سەيری بابەتە پاشەکەوتکراوەکانی بکاتەوە