ئەگەر یەکێکیت لەوانەى بڕوات وایە ئایفۆن ناتوانرێت هاکبکرێت، پێویستە دووبارە بیربکەیتەوە، فێڵێکى تازە هاتووە تا بە ئاسانى ئایفۆنەکەت بکەنەوە بێ ئەوەى هیچ سەختییەکیان ڕووبەڕووببێتەوە ئەمەش بێ ئەوەى پێویستیان بە وشەى نهێنى یان پەنجەمۆرەکەت هەبێت.

خۆمان تاقیمانکردووەتەوە و بەڕاستى ئیش دەکات.

ئەم ڤیدیۆیەى لە یوتوب بڵاوکراوەتەوە لەلایەن SocialStar ەوە پیشانى دەدات چۆن بە ئاسانى دەکرێت بەشى سیکورتى ئایفۆنەکەت تێبپەڕێنێت و بیکاتەوە تەنها بە بەکارهێنانى سیرى Siri ئایفۆنەکەت.

ئەم ڕێگایە تەنها بۆ ئەو ئایفۆنانە بەکاردێت کە Siri ئایفۆنەکەیان لە General دا ئەکتیڤ کراوە و بە کوژاندنەوەى Siri ئەم کارە ناکرێت، بۆیە ئەو کەسانەى سیریەکەیان ئەکتیڤە دەبێت زیاتر ئاگاداربن.

Screen-Shot-2016-03-04-at-16.01.40

بەم هەنگاوانە ئایفۆنەکەت بکەرەوە:

١- مۆبایلەکەت دابخە ئینجا دەست لەسەر دووگمەکەى ناوەڕاست دابگرە.

٢- لە Siri بپرسە کاتژمێر چەندە “what time is it”

٣- کاتێک Siri کاتژمێرەکەت پیشان دەدات، کلیک لەسەر کاتژمێرەکە بکە، دەچیتە بەشى کاتژمێرەکان Clock/Alarm/Stopwatch/Timer.

٤- کلیکى Timer بکە.

٥- کلیکى When Timer Ends بکە.

٦- لە سەرى سەرەوە نوسینێک دێت نوسراوە Buy More Tones کە بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە ماسەر کارتەکانیان پەیوەستە بە ئایفۆنەکانیانەوە و کراوەیە لەسەرى.

٧- ئینجا دەچیتە ئەپڵ ستۆرەوە.

دواى ئەوە تەنها لەسەرتە کلیک لەسەر دووگمەى ناوەڕاست بکەیت، بێ وشەى نهێنى یان پەنجە مۆر مۆبایلەکە کراوە دەبێت لە بەردەستتدا.

بۆ ئەوەى خۆت لەم جۆرە هاکە بپارێزیت پێویستە Siri ئایفۆنەکەت نەکەیتەوە یان ئەوەتا لە یەک کاتدا ماستەر کارت و Siri ەکەت پێکەوە نەکرابنەوە.

S nrttv

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.