شه‌وی ڕابردوو نوێترین وه‌شانی IOS بڵاوکرایه‌وه به ناوی وه‌شانی IOS 10.3
له‌م وه‌شانه‌دا سیسته‌م فایلی IOS گۆراوه بۆ فۆرماتی AFPS به مه‌به‌ستی زیاتر و باشتر کردنی پاراستنی سیسته‌مه‌که تاوه‌کو هاککردنی سیسته‌مه‌که بۆ هاککه‌ران بکاته به‌ربه‌ستێکی به‌هێزتر و ناتوانن چیتر دزه بکه‌نه سه‌ر سیسته‌مه‌که وه کۆمه‌لێک تایبه‌تمه‌ندی تر وه‌ک خێراتر بوونی سیسته‌مه‌که وه که‌م بوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی سیسته‌م کارپێکه‌ری ئایفۆن و ئایپادا
وه تایبه‌تمه‌ندی Find My AirPods بۆ زیادکراوه له‌به‌شی Find My iPhone بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێدفۆنی ئایفۆنه‌که‌ت کاتێک لێت ونبوو وه زۆر تایبه‌تمه‌ندی تریش .
سه‌ره‌تا بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی مۆبایله‌که‌تان بۆ ئه‌م وه‌شانه له ئایفۆنهکهتاندا بچنه سه‌ر Setting > General > Software Update له‌وێدا ئه‌توانی به خۆکاری به‌رزی بکه‌یته‌وه
وه دواتر به‌شی Download and Install. دابگره وه دواتر تێپه‌ڕه وشه‌ی مۆبایله‌که‌ت دابگره ، دواتر به‌شی Agree دابگره
وه گه‌ریش به‌کارهێنه‌ر خوازیار بێت له‌رێگای کۆمپویتهرهوه ئه‌نجامی بده با له‌گه‌ڵماندا به‌رده‌وام بێت بۆ هه‌نگاوه‌کان :
– مۆبایله‌که‌ت په‌یوه‌ستی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بکه و پرۆگرامی ئایتونس بکه‌وه گه‌ر نیته لێره‌وه دایبگره : کلیک لێره بکه بۆ داگرتنی
– دواتر به‌شی Summary دابگره و له‌وێدا له‌رێگای Back Up Now زانیاری نێو ئایفۆن و ئایپاده‌که‌ت بپارێزه .
– له‌رێگای CHECK FOR UPDATE ـه‌وه ئه‌توانی وه‌شانه‌که‌ی به‌رزبکه‌یته‌وه یاخود له رێگای RESTOREـه‌وه بیگه‌رێنینه‌وه بۆ وه‌شانی پێشتر
وه بۆ داگرتنی IPSW تایبه‌ت به وه‌شانه نوێیه‌که به‌پێی جۆری ئامێره‌که‌ت :
iPad Air 2 (6th generation WiFi)
iPad Air 2 (6th generation Cellular)
iPad Air (5th generation WiFi + Cellular)
iPad Air (5th generation WiFi)
iPad Air (5th generation CDMA)