کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند، ئاستێکی نوێی پاراستنی بۆ ئەپی مەسنجەر زیادکردووە. ئەم تایبەتمەندییەش بۆ هەموو بەکارهێنەرەکان بەردەستە.

بەهاری ڕابردوو کۆمپانیای فەیسبووک هەمان تایبەتمەندیی بۆ واتساپ زیادکرد کە ئەویش لەژێر خاوەندارێتی فەیسبووکدایە.

بەپێی فەیسبووک لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا پرۆسەی زیادکردنی تایبەتمەندیی پاراستنی زانیارییەکان بۆ هەموو ٩٠٠ ملیۆن بەکارهێنەرەکەی مەسنجەر ئەنجامدراوە و ئێستا پرۆسەکە تەواو بووە.

بەم پێیە بەکارهێنەر سەرپشک دەبێت لە هەڵبژاردنی ئاستی پاراێزراوی نامەکانیدا بە جۆرێک کە جگە لەو دوو کەسەی نامەکان دەنێرن هیچ لایەنێکی دیکە تەنانەت فەیسبووک خۆی ناتوانێت ناوەڕۆکی نامەکان ئاشکرابکات.

ئێستا بەکارهێنەرانی ئەپی نوێکراوەی مەسنجەر لەسەر سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دوگمەیەکی نوێ لە بەشی لای ڕاستی نامەی نوێوە داناوە، کە لێی نوسراوە (Secret) بۆ چالاک کردنی تایبەتمەندییەکە.

هاوکات بەکارهێنەران دەتوانن سوود لە تایبەتمەندییەکی دیکە وەربگرن کە هاوشێوەی ئەپی سناپچات ڕێگە دەدات نامەکان پاش ماوەیەکی دیاریکراو بە شێوەیەکی خۆکار بسڕێنەوە.

s:nrttv

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.