زۆرێک لە ئێمە لەوانەیە نەزانین Game Trainer چییە ، یاخود بەشێکی کەم لە ئێمە دەزانێت . لەم بابەتەدا رونکردنەوەیەکی لەسەر دەدەین کە چییە و بۆچی بەکار دێت .

سەرەتا با بزانین Trainer چییە ؟

Trainer دەتوانین بڵێن شێوازێکە لە هاک کردنی یاریە ئەلیکترۆنیەکان و  بریتییە لە پرۆگرامێکی بچوک لە لایەن کەسانی شارەزاوە دروست دەکرێت و بەکار دێت بۆ هاک کردن و زیادکردنی سکۆر و ئەو ژمارە و کۆین و هەر شتێکی تر کە لە یاریەکاندا هەیە ، بە پێی یاریەکە و ئەو Trainerی بۆی دروست کراوە.

لەبەر ئەوەی Trainer ەکان زۆربەیان ئەنتی ڤایرۆسەکان دەیانگرن و رێگە بە کارکردنیان نادەن من لێرەدا هیچ Trainer ێک دانانێم بۆ دابەزاندن لەبەر ئەوەی نەڵێن ڤایرۆسە ، بەڵام خۆتان دەتوانن لە Google بگەڕێن و بە ئاسانی بیدۆزنەوە ، تەنها بنووسە (Trainer for X)  لە شوێنی X ناوی ئەو یاریەکە بنووسە ، بەم شێوە دەتوانی بەدەستی بێنیت .

پێویستە ئەوە بزانین کە Trainer ی هیچ یاریەک بۆ یاریەکی تر نابێت و هەر یاریەک Trainer تایبەت بە خۆی هەیە ، مەرجیش نیە هەموو یاریەک Trainer ی هەبێت .

چۆن بەکاری بهێنین :

چۆنییەتی بەکارهێنانی زۆر ئاسانە و تەنها Trainer ەکە دەکەینە و دایناخەین و یاریەکەش دەکەینەوە ، پاشان ئەو فرمانانەی لە Trainer ەکەدا هەیە دەتوانین بەکاری بێنین ، بۆ زیاتر ڕونکردنەوە دەتوانن سەیری ئەم نموونە بکەن .

نموونەی Trainer ێک بۆ PES 2016 و بەکار هێنانی :

1

ئەمە Trainer ێکە بۆ PES 16 و وەک لە وێنەکەدا دیارە توانای جێبەجێکردنی 9 کاری هەیە ،

دەبینین لە خوارەوە نوسراوە Game not found , trainer is waiting واتە یارییەکە نەکراوەتەوە و Trainer ەکە چاوەێی ئەوەیە یاریەکە بکەیتەوە .

فرمانەکان :
NUM 1 زیادکردنی گۆڵ تیپی یەکەم
NUM 2 زیادکردنی گۆڵ بۆ تیپی دووەم
NUM 3 فوول کردنی Stamina وا دەکات یاریزانەکان ماندوو نەبن
NUM 4 وەستاندنی کات
NUM 5 زیادکردنی کات (10 خولەک)
NUM 6 کەمکردنی کات (10 خولەک)
NUM 7 پارەی بێکۆتا
NUM 8 زیادکردنی پۆینت کە لە خولەکاندا بەکار دێت
NUM 9 دووهێندە کردنی خێرایی یارییەکە
HOME لابردنی هەموو ئەوانەی سەرەوە و ئاسایی کردنەوەی یارییەکە

دوای کردنەوەی یاریەکە دەبینین بەم شێوە Trainer ەکە چالاک دەبێت و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان ،

2

با تاقی بکەینەوە ،

3

وەک بینیتان بەم شێوەیە ژمارەی گۆلەکان زیاد بوو ، بە پێی ویستی خۆمانە چەند جار دوگمەی NUM 1 ئەوەندە گۆڵ زیاد دەبێت بۆ تیپی یەکەم . چەند جاریش NUM 2 داگرین ئەوەندە گۆڵ زیاد دەبێت بۆ تیپی دووەم،بۆ فرمانەکانی تریش بە هەمان شێوە .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

خوێندکاری زانکۆم لە بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی ، ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ تەکنەلۆژیا تێکەڵاویم هەیە و بە زۆرێک لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل ئاشنام و شارەزایم هەیە ، ئامانجم تەنها خزمەت کردنە بە بواری تەکنەلۆژیا

Comments are closed.