وه‌كوو ده‌زانین به‌كارهێنه‌رانی ئامێری ویندۆز فۆن بێبه‌شن له به‌ناوبانگ ترین و پڕ به‌كارهێنه‌ر ترین ئه‌پلیكه‌یشن، ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه‌ش (سناپ چات)ه، هه‌میشه به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه داواكاری به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بێبه‌ش نه‌بن له‌م ئه‌پلیكه‌یشنه، له ئێستاشدا ئه‌م به‌رهه‌می كۆمپانیای سناپ چات.
دیاره ئه‌پلیكه‌یشنی سناپ چات له ئێستادا ته‌نها بۆ هه‌ردوو سیسته‌می (ئایفۆن و ئه‌ندرۆید) به‌رده‌سته، و به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز فۆنیش چاوه‌ڕوانن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بتوانن به‌كاری بهێنن.
لای خۆیه‌وه یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز 10 پرسیاری كرد له @LumiaSoporte بۆ ئه‌م بابه‌ته، له وه‌ڵامدا له‌تویته‌ر وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی له پلانیاندا هه‌یه كه ئه‌م كاره جێبه‌جێ بكه‌ن به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌لام كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه،
هاوكات به‌هۆی پێشبڕكێی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان وای كردووه رۆژ به‌ڕۆژ به‌رهه‌می پێشكه‌وتوو ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و بیخه‌نه به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ره‌كانیان، له ئێستاشدا سناپ چات و فه‌یس بوك پێشبڕكێی پێشكه‌وتن له‌نێوانیان به‌ڕوونی ئه‌بینرێت