لە نوێترین هەواڵ دا هاتووە کە گروپێکی هاککەر توانیویانە ئەژماری تایبەتی بەرێوەبەری جێبەجێکاری گەورە کۆمپانیای گووگڵ لە ماڵپەڕی کواڕا هاک بکەن.
گروپی هاککەری ئەوەرماین ، کە ماوەیەک پێش ئێستا توانیان ئەژماری مارک زوکەبێرگ بەرێوەبەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هاک بکەن ، ئەمجارە توانیان ئەژماری سەندار پیچای لە ماڵپەڕی کواڕا هاک بکەن ، لەهەمان کاتدا لە پەیامیکیان دا نووسیویانە کە ئاسایشی ئەژمارەکەی زۆر لاوازە!

ئەژمارەکەی پیچای لە کواڕا پەیوەست کرابوو، بۆیە هاککەران توانیان پەیامەکە لە تویتەریش بڵاو بکەنەوە هەموو هەوادارانی توشی سەرسوڕمان بکەن.
هەروەها لە پەیامەکەدا نوسیویانە کە ئەوان دەستکاری هیچ شتێک ناکەن و پاسۆردەکە ناگۆڕن ، بەڵکو تەنها پشکنینی بەهێزی وشەی نهێنیەکەیان کردوە.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.