کۆمپانیای وێب پاسی ئەمریکی کە یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی بواری فەراهەم کردنی ئینتەنێتی خێرا لە ئەمریکادا، لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆیاندا لە هەواڵێکدا رایانگەیاندوە کە گەیشتوونەتە رێکەوتنێک لە گەڵ کۆمپانیای گووگڵ(ئەلفابێت)بۆ ئەوەی کار لەسەر ئینتەرنێتی خێرای گووگڵ بکەن و پرۆژەکە بڵاو بکەنەوە .

فایبەر گووگڵ، بریتیە لە پڕۆژەی گەیاندنی هێڵی ئینەنێتی زۆر خێرا ، کە خێراییەکەی بە گێگابت دەبێت و بڕیار دراوە وەک دەستپێکی کارەکە لە پێنج ناوچەی جیاواز بڵاو بکرێتەوە ئەوانیش هەریەکە لەو سێ شارەیە کە پێشتر گووگڵ رایگەیاندبوو (شیکاگۆ و سان فڕانسیسکۆ و سان دیگۆ) لەگەڵ هەریەکە لە شارەکانی (بۆستن و مەیامی)
هەرچەندە پێشتر ئینتەنێتی خێرای گێگایی لە لایەن کۆمپانیای وێب پاسەوە بۆ بواری بازرگانی بە خێرایی یەک گێگابت فەراهەم کرابوو، بەڵام فایەبر گووگڵ خێراتر دەبێت و کار لەسەر ئەوە دەکەن کە هەمان خێرایی لە رێگای وایەرلێسەوە بگەینن بە بەکارهێنەران.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.