دوای ئەوەی مارک زوکە بێرگی خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاو کردەوە دەربارەی ژمارەی بەکارهێنەرانی ئیتنستاگرام و تیایدا بە شێوەیەکی جیاواز دەرکەوت.
بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانی ماڵپەڕە تەکنەلۆژیەکانە ئەوەیە کە دەردەکەوێت مارک زوکەبێرگ ترسێکی زۆری هەیە لە هاک کردنی لاپتۆپەکەی، چونکە لە وێنەکەدا شتێکی جیاواز دەردەکەوێت ئەویش ئەوەیە ماک بوکێکی هەیە کە بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵە و یەکێک لە هەرە سیستەمە بەهێزەکانی لەسەرە لەلایەنی پاراستنی بەکارهێنەراەوە ،بەڵام دەردەکەوێت کە پارچە تیپێکی لەسەر کامێرای ماک بوکەکەی داوە و پارچە تیپێکیشی لە سەر مایکەکەی داوە هەر وەک لەم وێنەیە روون کراوەتەوە.