جا دوعا بكه‌ن ئه‌و كورده به شتێكیه‌وه نه‌گرێت، ئه‌وه‌نده له‌سه‌رى ده‌ڕوات هه‌تا بیتامى ده‌كات و هیچ بایه‌خى نامینیت ….
رۆژه‌ك هه‌مومان شه‌نگالین و ڕۆژی دواتر كۆبانێ و رۆژێك ئۆرڤان و رؤژێكى دواتر شه‌ره جنیۆى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى حزبه‌كان ….
به‌هه‌رحال ، من مه‌به‌ستم ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ى (تطبيقات) فه‌یسبووكه ، كه ئه‌م هه‌فته‌یه فه‌یسبووك بو به وولاده و هه‌ریه‌كه و منداڵێكى ئه‌بوو …
جا یه‌كێك له ئیستفاده باشه‌كانى ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه ئه‌وه‌یه بۆت به دیار ئه‌كه‌وت چه‌ند كه‌س حه‌زى له شووكردنه و چه‌ند كوریش حه‌زى به ژن هێنانه ..ههههه
منداڵێكى ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ كچێكى تاگ كردبوو و نوسیووى : سه‌یركه هه‌ناسه،منداڵه‌كه‌مان چه‌ند جوانه ، هه‌ر له خۆت ئه‌چێت …
ڕۆڵه من له ته‌مه‌نى تۆیا وه‌م ئه‌زانى دایك و باوكم ، خوشك و براى یه‌كترن، چ جا ئه‌وه‌ى باسى ژن و هه‌ناسه و منداڵ بكه‌م …ههه
ئه‌وجا با بێینه سه‌ر ئه‌صلى مه‌زوع :
جه‌نابت ٢ كه‌لیمه له ته‌كنه‌لۆژیا نازانیت ، به دڵى خۆت ئه‌پڵیكه‌یشنى منداڵ بوون و زه‌واج و سه‌ر شكل و دیارى كردنى ووڵات و جنسیه و سه‌یاره و نازانم چی و چى دا ئه‌گریت ، كه‌چى دوو رۆژ دواتر ئه‌ڵیت هاككراوم ، شتى نه‌شیاو به ناوى من بڵاوكراوه‌ته‌وه , فه‌یسبووكم تێك چوه ….هتد
له ڕووه ته‌كنه‌لۆژیه‌كه‌یه‌وه ، به ڕێژه‌ى %٩٩ ى ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنانه به مه‌به‌ستى هاككردنى ئه‌ژمارى فه‌یسبووك بڵاو ئه‌كرینه‌وه ….
كاتیك تۆ كلیك له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه ئه‌كه‌یت، كۆمپانیاى وه‌به‌رهێنه‌ر یاخود ئه‌و كه‌سه‌ى دروستى كردوه ، به ئاسانترین شێوه ده‌توانێت ژماره‌ى نهێنى و ئیمه‌یله‌كه‌ت به‌ده‌ست بهێنیت …
له ماوه‌ى ڕابردوودا چه‌ند كوردێك هه‌ندێك ئه‌پڵیكه‌یشنى له‌و شێوه‌یه‌یان دروست كرد به ناوى گۆرینى باكگراوه‌ندى فه‌یسبووك و كێ هاتۆته ناو پرۆفایله‌كه‌ت و زیادكردنى ژماره‌ى لایك و ….هتد به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌زاران كه‌سیان هاك ككرد….
خولاصه‌ى كه‌لام ئه‌وه‌یه :
هیچ گره‌نتیه‌ك نیه بۆ له‌ده‌ست نه‌دانى فه‌یسبووكه‌كه‌ت له كاتى به‌كارهینانى ئه‌و جۆره ئه‌پڵیكه‌یشنانه ،تا ئه‌توانى خۆت به دوور بگره ، وه ئه‌گه‌ر زۆر ئاره‌زووى ئه‌كه‌یت، ئه‌وا دواى به‌كارهێنان راسته‌وخۆ له سێتینگ ى ئه‌كاونته‌كه‌ت بیسره‌وه …
به هه‌رحال،لێره كلیك بكه‌ن و هه‌رچى ئه‌پڵیكه‌یشنى زیاده‌یه بیسرنه‌وه ….
https://www.facebook.com/settings?tab=applications
دوای ئەوەی لینکەکەتان کردەوە هەرچی ئەپی زیادە رەشی بکەنەوە بە کلیک کردن لەسەر X وەکوو ئەم وێنەیە :
ئێستا ئەکاونتی من هیچ ئەپێکی زیادەی تیدا نییە هی ئێوە جگە لەم ئەپانەی کارتان پێیان هەیە ئەپی تریشی بۆ زیاد بوە بە هۆی ئەوەی بەشداریتان کردووە لەم ئەپە بجوکانە بۆیە تا زوە بیسرنەوە .
باقى وه‌سه‌لام