له‌ژیانی رۆژانه‌ماندا زۆر كه‌لوپه‌لی ئامێری ئه‌لیكترۆنی ده‌بینین كه‌ له‌ كۆتایی كێبڵه‌كه‌یدا، پارچه‌یه‌كی لاستیكی ده‌بینرێت له‌شێوه‌ی بازنه‌یه‌كی لاكێشه‌یی، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیرمان لێ كردبێته‌وه‌ رۆڵی ئه‌م لاستیكییه‌ چییه‌ و چ سوودێكی هه‌یه‌.

له‌ راستیدا، ئه‌م پارچه‌ لاستییكه‌ پێی ده‌گوترێت Ferrite bead هۆكاری ناونانیشی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ دروست بوونی له‌مادده‌ی فێڕايت كه‌ پێكهاتووه‌ له‌كۆكراوه‌ی مادده‌ی ئۆكسیدی ئاسن و چه‌ند مادده‌يه‌كى تر، رۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌پۆڵی رادیۆ یاخود روونتره‌ بڵێن، ریگری ده‌كات له‌ هه‌ر شه‌پۆڵێك كه‌ ژاوه‌ ژاو بگه‌یه‌نێته‌ ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه، جگه‌ له‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و وزه‌ كاره‌بایه‌ی كه‌ بۆ ئامێره‌كه‌‌ ده‌چێت له‌ ئاستێكی یه‌كسانی رایبگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی زیاد و كه‌م بكات، به‌م شێوه‌یه‌ش ئامێره‌كه‌ له‌ تێكچوون ده‌پارێزێت.

1-hand with cable

K24

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.