بۆ ساڵی پێنجەم و لەسەریەك لەكیشوەری ئاسیا كۆمپانیای سامسونگ، وەك باشترین كۆمپانیا ناسێندرا.

ئاژانسی یۆنهابی كۆریای باشوور بڵاویكردۆتەوە، سامسونگ بۆ ساڵی پێنجەم و لەسەریەك وەك باشترین كۆمپانیا ناسێندرا، ئەوەش بەهۆی سەركەوتوویی بەرهەمەكانی بووە.

سامسونگ لەساڵی (2012) ەوە تاكو ئێستا لەكیشوەری ئاسیا ساڵانە پلەی یەكەم بەدەست دێنێت و بەدوای ئەویش هەریەكە لە كۆمپانیاكانی (ئەپڵی ئەمریكی و سۆنی ژاپۆنی و نەستەلەی سویسری و پاناسۆنیكی ژاپۆنی و نایكی ئەمریكی و ئێڵ جی كۆری و كانونی ژاپۆنی و شانێلی فەرەنسی و ئەدیداسی ئەڵمانی) دێن.

ئەمەو پێشبڕكێیەكە بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەهەریەكە لە ووڵاتانی (كۆریای باشوور و چین و ژاپۆن و ئوسترالیا و هۆنگ كۆنگ و هیندستان و ئیندۆنۆسیا و فلیپین و سەنگافورە و تایلاند و ڤێتنام) بەڕێوەچووە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.