حكومەتی چین هۆشداریدا بە كۆمپانیای ئەپڵ تاكو نەوەی نوێی مۆبایلە هۆشمەندەكانی رابگرێت و چیتر نەیفرۆشێت.
كۆمپانیای چینی چەنزینی بایلی داوای لە حكومەتی ووڵاتەكەی كردووە ڕێگری بكات لەكۆمپانیای ئەپڵ تاكو چیتر ڕێگە نەدات مۆبایلەكانی ئایفۆن شەش و ئایفۆن شەش پلەس بفرۆشرێن، چونكە لەشێوازی دروستكردنەكەیاندا پێشێلكاری كراوە.
ئەو كۆمپانیا چینییە راشیگەیاندووە، نەخشەكانی ئایفۆن شەش و شەش پڵەس نزیكن لەو نەخشانەی كە ئەوان لەسەر مۆبایلەكانی (Baili 100C) كێشاویانە.
جێگەی باسكردنە ئێستا نزیكە بڕیارەكە لەشاری پەكین بخرێتە بواری جێبەجێكردن و دواتریش چەند ناوچەیەكی دیكەش بگرێتەوە.
ئەم هەوڵێستەی دەسەڵاتدارانی چین دەبێتە نیگەرانیەکی زۆری بۆ کۆمپانیای ئەپڵ دروست کردوە چونکە چین دووەمین پر فرۆشترین بازاڕە لە دوای ئەمەریکاوە بۆ بەرهەماکانی ئەپڵ .
وێنەی مۆبایلی (Baili 100C) و ئایفۆن :