تۆژینەوەیەکی نوێی بواری تەکنەلۆژیا ئاشکرای کردووە، ئەگەر بە تەواوەتیش پڕۆگرامەکانی ئایفۆن دابخەیت، کاریگەری لەسەر چارجی مۆبایلەکەت نییە.

بەکارھێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن، زۆربەی کات دوگمەی “Home” دووجار دادەگرن، بۆ داخستنی ئەو پڕۆگرامانەی پێشووتر بەکاریان ھێناوە، چونکە وا دەزانن ئەگەر بەم شێوەیە پڕۆگرامەکان دابخەیت چارجی مۆبایلەکەیان درەنگتر دادەبەزێت.

توێژینەوەیەکی نوێی تەکنەلۆژی، کە لە وڵاتی بەریتانیا ئەنجام دراوە، ئاشکرا کراوە کە داخستنی ھەموو پڕۆگرامەکان بە تەواوەتی، چارجی مۆبایلەکەت ناپارێزێت و ھیچ کاریگەرییەکیشی بۆ چارجی مۆبایلی ئایفۆن نییە.

توێژەران ھۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کاتێک ئەو پڕۆگرامانە جاری یەکەم دایدەخەیت، ئەم پڕۆگرامە کار ناکات تا ئەو کاتەی دووبارە پڕۆگرامەکە دەکەیتەوە، بۆیەش کاریگەری لەسەر چارجی مۆبایل ئایفۆن نییە.

Apple-iPhone-home-button-gaming-joystick-4

gellpress

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.